سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

مۆسكۆ: جۆنسن بۆی نییه‌ سه‌ردانی رووسیا بكات

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاشكرای ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر سزاكانی له‌نده‌ن بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك وه‌زیری خسته‌ ناو لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بۆیان نییه‌ سه‌ردانی رووسیا بكه‌ن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆیدا رایگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دووژمنكارییه‌ی له‌نده‌ن به‌رامبه‌ر مۆسكۆ ئه‌نجامی ده‌دات، سزای گه‌شتكردن خرایه‌ سه‌ر به‌رپرسانی به‌ریتانیا، سه‌رووی هه‌موویان بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیران و  بێن والاس، وه‌زیری به‌رگری.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، هه‌ریه‌ك دۆمنیك راپ، وه‌زیری دادی به‌ریتانی و ریشی سوناك، وه‌زیری دارایی و بریتی باتیل، وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا خراونه‌ته‌ لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بۆیان سه‌ردانی رووسیا بكه‌ن.

به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، به‌ریتانیا ژماره‌یه‌ك سزای ئابووری و سیاسی خسته‌ سه‌ر مۆسكۆ، جیا له‌ سزادانی گه‌شتكردنی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی رووسی بۆ ته‌واوی ئه‌وروپا، سه‌رووی هه‌موویان قه‌ده‌غه‌ كردنی گه‌شت له‌ ڤلادیمێر پوتن.