وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (15ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2022) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (35) كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه و (2) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (1596) كه‌س ئه‌نجامدراوه و (66) تووشبووش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.