فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانی دوو بنکەی حەشدی شەعبی کرد

کەمێک پێش ئێستا لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراوەوە بۆردوومانی دوو خاڵی سەربازی حەشدی شەعبی کرا.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەنێوان دووڕییانی سمود لە ناحیەی زوممار لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراوەوە بۆردوومانی دوو خاڵی سەربازیی فەوجی 87ی حەشدی شەعبی کرا.

هەر بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی بۆردوومانەکە زیانی گیانی و ماددی بەر ئەو دوو خاڵە سەربازییەی حەشدی شەعبی کەوتووە و دوو لە ئەندامانی دەستەکە برینداربوون.

ھەواڵی زیاتر