پۆلیسی سۆران دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند کە لە ناحیەی خەلیفان مۆبایلی گەشتیارێکی ئەڵمانییان لەکاتی پشوودا دزیوە.  

بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیەنراوێکدا (15ی نیسانی 2022) ڕایگەیاند، گە‌شتیارێكی بە‌ڕە‌گە‌ز ئە‌ڵمانی كە‌ بە‌ پایسكل سنوری 14 چواردە وە‌ڵاتی بڕیوە‌، بە‌ مە‌بە‌ستی درێژە‌دان بە‌ گە‌شتە‌كە‌ی سە‌ردانی ھە‌رێمی كوردستان دە‌كات، ئە‌مڕۆ كاتێك لە‌ سنوری ناحیە‌ی خە‌لیفان پشوو دە‌دات مۆبایلە‌كە‌ی دە‌دزرێت”.  

دەشڵێت، “دوای پە‌یوە‌ندیكردنی ناوبراو بە‌ پۆلیسی ناوشاری سۆران، هێزەکان دە‌ستیان كرد بە‌لێكۆلینە‌وە‌، توانیان لە‌ماوە‌ی هەشت كاتژمێر تۆمە‌تباران دە‌ست نیشان بكە‌ن و پە‌ڕوای لێكۆلینە‌وە‌یان بۆ ڕێكخرا و بە‌ڕێز دادوە‌ری لێكۆڵینە‌وە‌ بە‌ پێی ماددە‌ی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دە‌ستگیركردنی تۆمە‌تبارانی دە‌ركرد و دە‌ستبە‌جێ تۆمە‌تباران لە‌لایە‌ن بنكە‌ی پۆلیسی خە‌لیفان دە‌ستگیركران و دانیانا بە تاوانەکە”.  

پۆلیسی سۆران دەشڵێت، “مۆبایلی دزراو ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە”.  

ھەواڵی زیاتر