لە کەرکووک دوو کەس بەتۆمەتی دزینی 27 دەفتەر دۆلار دەستگیرکران 

پۆلیسی کەرکووک دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند، کە تۆمەتبارن “بە دزینی 270 هەزار دۆلار کە لە چێشتخانەیەکی شارەکە دزی بوویان”. 
 
رۆژی هەینی 15ی نیسانی 2022، عەمید کاوە غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، “دوای ئاگادارکردنی پۆلیسی کەرکووک لە دزینی بڕێک پارە لە چێشتخانەیەکی شارەکە، هێزەکانی نەهێشتنی تاوانی کەرکووکمان راسپارد بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە”. 
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک ئاماژە بەوەش دەکات، “دوای 24 کاتژمێر شوێنی تۆمەتبارەکان و بڕی پارەی دزراو دەستنیشانکرا و توانیمان لە ئۆپراسیۆنێکدا دوو کەس بە تۆمەتی دزینی 27 دەفتەر دۆلارەکە دەستگیربکەین”. 
 
باس لەوەش دەکات، ئەو دوو کەسە دوای ئەوەی گەنجینەی چیشتخانەکەی کەرکوکیان شکاندووە و پارەکەیان بردووە، هەوڵیان داوە لە کەرکووک بڕۆنە دەرەوە، بەڵام لە رێگەی کامێرای چاودێریی و زانیاریی هەواڵگرییەوە هێزەکانیان توانییان تۆمەتبارەکان دەستگیربکەن و پارەکەش بۆ خاوەنەکەی بگێڕنەوە.

ھەواڵی زیاتر