فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سوپای چین له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، هێزه‌كانیان له نزیكترین شوێن له كه‌ناراوه‌كانی تایوان چه‌ند مانۆڕ و مه‌شقێكی سه‌رباز ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
فه‌رمانده‌ییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: له مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌دا كه‌شتیگه‌لی سه‌ربازی و مووشه‌كهاوێژ و فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانیان به‌شدار ده‌بن و هه‌روه‌ها سوپاكه‌شیان مه‌شقی سه‌ربازی له كه‌ناراوه‌كانی نزیك تایوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: له مانۆره سه‌ربازییه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له نوێترین ته‌كنه‌لۆژیا و جۆری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیان به به‌شداریی ڕێژه‌یه‌كی به‌رفراوانی سوپای ده‌ریاوانی ده‌بێت له ده‌ریای ڕۆژهه‌ڵاتی چین و له ته‌ك دوورگه‌كانی تایوان.
ئه‌م مانۆڕ و مه‌شقه سه‌ربازییانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سوپای چین بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌ڕانی به‌رپرسانی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان به‌هۆی مه‌ترسی هێرشی ئه‌م وڵاته بۆ تایوان هاوشێوه‌ی دۆخی ئێستای نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا، بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی ته‌نگژه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیش چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ندێك له ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوونه‌ته چین و خه‌ریكی گفتوگۆن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه.