وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرای ده‌كات، ھەر ھاووڵاتیەک ژەمی یەکەمی پێکوتەی بۆ کرابێ، دەتوانێ کارتی ڤاکسینی بۆ دروست بکرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسراوێكی به ئیمزای سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، تێیدا هاتووه، سه‌باره‌ت به دروستكردنی كارتی ڤاكسین بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه ته‌نانه‌ت یه‌ك ژه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه و له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراون، ده‌تواندرێت كارتی ڤاكسینیان بۆ دروست بكرێت.
