سەرۆك بارزانی: تاوانی ئەنفال یەكێكە لە نامرۆڤانەترین و تاریكترین قۆناغەكانی دەوڵەتی عێراق 

سەرۆك مەسعوود بارزانی، لە ساڵوەگەڕی تاوانی ئەنفالدا پەیامێك بڵاو دەكاتەوە و رای دەگەیەنێت، تاوانی ئەنفال یەكێكە لە نامرۆڤانەترین و تاریكترین قۆناغەكانی دەوڵەتی عێراق.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-4-2022، سەرۆک بارزانی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، پەیامێکی لە ساڵوەگەڕی کارەساتی ئەنفال، بڵاو کردووەتەوە.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە: هەڵمەتی جینۆسایدی ئەنفال یەکێکە لە نامرۆڤانەترین حەڵقەکانی مێژووی عێراق لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا.

سەرۆک بارزانی بە پێویستی زانیوە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوان بکاتەوە و رایگەیاندووە: ”بۆ دەوڵەتی عێراق پێویستە و بابەتی ئەرکی ئەخلاقییە دەست بە پڕۆسەی قەرەبووکردنەوەی خانەوادەی قوربانییەکانی ئەم تاوانە قێزەونە بکات“.

ھەواڵی زیاتر