بە فەرمانی مەسرور بارزانی 30 فەرمانبەر بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و كۆمەڵایەتیی پارێزگای هەڵەبجە دادەمەزرێندرێت. 

بە فەرمانی مەسرور بارزانی 30 فەرمانبەر بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و كۆمەڵایەتیی پارێزگای هەڵەبجە دادەمەزرێندرێت.

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “شێخ عەلی كەسایەتیی خێرخوازی پارێزگای هەڵەبجە، بە بودجەی سێ ملیۆن دۆلار دوو سەنتەری بۆ دروست كردووین، یەكێكیان بۆ ڕاهێنانی منداڵی خاوەنپێداویستیی تایبەت و ئەوی تریشیان بۆ نەخۆشانی ئۆتیزم، پێداویستیی ناو بینا دابین دەكات لەگەڵ دابینكردنی دوو پاس بۆ هاتوچۆی منداڵەكان و بودجەی ساڵێكی سەنتەرەكانیش دەخاتە ئەستۆی خۆی”.

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی گوتیشی: “هەردوو سەنتەرەكە پێویستیان بە ستاف بوو، داوامان لە بەڕێز سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی كرد، 30 كەسمان بۆ دابمەزرێنێت بۆ بەڕێوەبردنی هەردوو سەنتەرەكە، بە سوپاسەوە سەرۆكوەزیران ڕەزامەندیی لەسەر داواكەمان دا”.

كوێستان محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: “ئێستا لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە فۆرم پڕ دەكەینەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە، داواکاران داواكارییەکان پێشكەش دەكەن و ئەوانەی زۆرترین خاڵیان هەبێت ناوەكانیان دەنێرین بۆ دیوانی ئەنجومەنی وەزیران تاكوو فەرمانی دامەزراندنیان بە گرێبەست بۆ دەربچێت”.

”ئەو کەمئەندامانەی مانگانە 100 هەزار مووچە وەردەگرن و فەرمانبەرن لە حكوومەت، لەم مانگەوە مووچەكانیان دەخرێتە سەر مووچەیان لەو دامەزراوەی فەرمانبەرن، یان خانەنشینن، پاش ئەوەی نووسراوێكی لە فەرمانگەكەیەوە هێنا، ئەو ڕێكارەش لە چوارچێوەی یاسای چاكسازییە كە نابێت كەس لە دوو شوێن مووچە وەربگرێت.” كوێستان محەمەد وای گوت.

ھەواڵی زیاتر