سەرۆک بارزانی لە داستانی کۆڕێدا: مردن لەسەر خاکی کوردستان سەد هەزار جار پیرۆزتر و سەربەرزانەترە لەوەی لە وڵاتێکی دیکە پەناهەندە بیت

لە رۆژانی ٧ و ١١-٤-١٩٩١ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی سەرۆک بارزانی، لە شەڕی قارەمانانەی کۆڕێدا، کە دواتر بە (داستانی کۆڕێ) ناسرا، توانی دوو ھێرشی فراوانی رژێمی بەعسی ئەوکات تێک بشکێنێت، بەوەش ھاوکێشەی سیاسی لە بەرژەوەندی گەلی کوردستان گۆڕی و، ئەو رژێمە دکتاتۆرە پڕ چەکەی ناچار بە دانوستاندن کرد.

هەر کەس لە کۆڕێ بەرەو شەقڵاوە رۆیشتبێت، چاوی بە مۆنۆمینتی چەند تانک و دەبابەیەک کەوتووە، کە بە دەستی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە شەڕی داستانی کۆڕێدا تێک شکێنراون، ئێستا ئەو مۆنۆمێنتە بۆ رێزلێنانی ئەو داستانە و شەھیدانی، بە شێوەیەک رازێنراوەتەوە تەنانەت گەشتیارە عەرەبەکانیش وێنەی لەگەڵ دەگرن.
هەندێک سەرکردە و کەسی ناو یەکێتی، دەیانەوێ رای گشتی لەسەر ئەو داستانە چەواشە بکەن و سەروەرییەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان تەنیا بۆ خۆیان ببەن، بەڵام کورد گوتەنی، “بەری خۆر بە بێژینگ ناگیرێت” و حەقیقەتی مێژوویی جێگیر بووە و بە قسەی بریقەدار سەرەوژوور نابێتەوە، ئەمە جیا لەوەی ئەوان لە کاتێکدا ئەو چەواشەکارییە دەکەن کە ھێشتا بەشێک لە سەرکردە مەیدانییەکانی ئەو شەڕە لە ژیاندان و شاھیدی زیندووی رووداوەکانی ئەو داستانەن.
سێ رۆژ پێش داستانی کۆڕی، واتە رۆژی ٣-٤-١٩٩١ لە سنووری رواندز و سۆران، سەرۆک بارزانی کە ئەوکات سەرۆکی بەرەی کوردستانی بوو، لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا کە خەڵکێکی زۆر ئامادەبوون، لە وتارێکدا ورەی خەڵکی بەرز کردەوە و گوتی:”ئەگەر ھیمەت هەبێ و نیاز و ئەگەر دەستیش پاک بێ، دڵنیاتان دەکەمەوە دوژمن ھیچ نییە و ئەوەشی بەدەستی ھیناوە لە چەند رۆژی داھاتوو لێی دەستێنینەوە”.
سەرۆک بارزانی هەروەھا روو لە جەماوەر کرد و رایگەیاند، بۆ کوی دەچن، ژیانی پەناهەندەیی لەو وڵاتیان ئەو وڵاتی تر، ژیانێکی تاڵ و ناخۆشە، مردن لەسەر خاکی کوردستان سەد هەزار جار پیرۆزتر و سەربەرزانەترە لەوەی مرۆڤ لە ئەوروپایان لە هەر وڵاتیکی تر پەناهەندە بێت”.
سەرۆک بارزانی، جەماوەری دڵنیا کردەوە و گوتیشی: “ورەی پێشمەرگە بەرزە، یەک بەڵێنتان دەدەینێ، دوژمنان یان بەسەر لاشەی ئێمەدا دێنەوە بۆ کوردستان، یان دوژمن نایەتەوە بۆ کوردستان”.
عومەر عوسمان، فەرماندەی پێشمەرگە، رایگەیاند،دەمەوێت ویژدانم ئاسوودە بکەم و بۆ مێژوو ئەو راستییە دووپات بکەمەوە، لە راپەڕیندا سەرۆک بارزانی سەرپەرشتی سەرجەم محیوەرەکانی دەکرد و ئەگەر سەرۆک بارزانی نەبوایە سوپای بەعس نەک تەنیا تا کۆڕێ، بەڵکو تا حاجی ئۆمەراندەڕۆیشت، لە قۆناغییەکەمی داستانی کۆڕێ دا، کە پێشمەرگەکانی ھێزی بارزان تۆماریان کرد و لوتی سوپای دوژمنیان شکاند، برادەرانی بەرەی کوردستانی لە تەوسکەوە ھاتنە لامان و کۆسرەت رەسوڵ عەلی، بە دەنگی بەرز وتی: “بارزانییەکان ئیسپاتتان کرد، کە کوڕی رۆژی تەنگانەن” من ئەوە ٣١ ساڵە ئەو وتەیە بۆ مێژوو دووپات دەکەمەوە.
غەفوور ئەحمەد، بەشداربوویەکی دیکەی داستانی کۆڕێیە، بۆ “هەولێر” دەڵێت:” ئەوان بەرەبەیانیڕۆژی ١١ی نیسان، لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی، لە سپیلکەوە، بۆ پێش گرتن لە ھاتنە پێشەوەی ھێزەکانی بەعس و ھاوکاریی ھێزەکانی دیکەی پێشمەرگە، بەرەو کۆڕێ رۆیشتن، کە گەیشتینە کۆڕێ، شەڕێکی سەخت رووی دا، ھێزی پێشمەرگەی کوردستان توانی بەرگری بکات و زیانی گەورەش بەر ھێزەکانی دوژمن کەوت، بە جۆرێک، کە ھێزەکانی دوژمن ھیچ ورەیان نەمابوو، ئیدی ئەوڕۆژە بووە دواڕۆژی شەڕی ئێمە و ڕژێمی بەعس”.
ئەو پێشمەرگەیە، ئاشکراشی کرد:” ڕۆژی ١٢ی نیسان، ئێمە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بووین، لە سەنگەرەکانی پێشەوەبینیمان ئۆتۆمبێڵێکی جێب لە پیرمام بەرەو کۆڕێ ھات، سەرەتا ژمارەیەک پێشمەرگە تەقەیان لەو جێبەکە کرد، بەڵام دواتر بینیمان ئاڵای سپیی پێوەیە و بڕیارمان دا تەقە نەکرێت، تا بزانین چی دەوێت، جێبەکە گەیشتە نێو کۆڕێ و ئامر لیوایەکی سوپای عێراقیی تێدا بوو، پەیامێکیڕژێمی پێ بوو کە تێیدا داوای دانوستانی دەکرد، بۆیە داستانی کۆڕێ بووە ھۆکاری دەستپێکردنی دانوستان لەنێوان بەرەی کوردستانی و حکوومەتی بەعس، چونکە دوای داستانی کۆڕێ، ئیدی ڕژێم گەیشتە ئەو بڕوایە کە ھێزی پێشمەرگە لە ناوچە شاخاوییەکان بەرگری دەکات و ناتوانن پێشڕەوی زیاتر بکەن، ژمارەیەک ھێزی بەرەی کوردستانی بەشدارییان لە داستانی کۆڕێدا کرد، بەڵام ھێزی زۆری پارتی لە کۆڕێ بە سەرپەرشتیی فەرماندەی نەمر، سەعید ئەحمەد نادر بەشدارییان کرد، کە ئەوکات فەرماندەی ھێزی بارزان بوو”.

ھەواڵی زیاتر