ئاگری بێ دووكە‌ڵ

حەمەسەعید حەسەن

هەیە بەو ئاسانییەی مەل، لەم چڵەوە بۆ ئەو چڵ دەفڕێت، ئەویش لەم حیزبەوە بۆ ئەو حیزب دەچێت. من خۆم شارەزای هونەری حیزبگۆڕێن نیم، چوار پێنج ســـاڵێک شیوعییەکی چالاک بووم و دوای سەرهەڵدانی بەرەی نیشـــتمانی وازم لە حیزب هێنا، بەڵام هەر لە سەنگەری چەپدا مامەوە. ماوەیەکی زۆر شـــیعرم دەنووســـی، لەپڕ دەستبەرداری شیعر بووم و خـــووم دایە ڕەخنەی ئەدەبی، دەپرســـم: ئاخـــۆ وازهێنان لە شـــیعر و گیرســـانەوە لە هەواری ڕەخنەی ئەدەبیدا، دەکەوێتە خانەی ســـەنگەرگۆڕینەوە؟ ئاخۆ وازهێنان لە شیعر و خەریکبوون بە نووسینی ڕەخنـــەی ئەدەبییـــەوە، وەک ئـــەوە وایە، واز لە باوەڕێـــک بهێنێت و
باوەڕێکی دیکە پەسەند بکەیت؟
هەوڵم دا ڕۆمانیش بنووســـم، بەڵام ڕۆمان پشوویەکی درێژی دەویست و منیش بۆرژووایەکی بچووکی پشـــووکورت بووم، بۆیە بۆم نەنووســـرا و لـــە کەناری کورتەچیرۆکەدا لەنگەرم گـــرت. هۆکارێکی تریش هەبوو لە نووســـینی ڕۆمان ســـاردی کردمەوە، من وای بۆ دەچووم، نووسین هونەری کورتبڕییە و ڕۆمانیشم وەک درێژدادڕی دەهاتە بەر چاو. میلان کوندێـــرا پێی وایە: “ناکرێت چیرۆک بنووســـیت و لـــە بواری هونەری گاڵتەجاڕیدا دەســـتوپێ سپی بیت.” باشبوو لەو بوارەدا کێشەم نەبوو، ئیدی ئەوەبوو کۆمەڵە ســـاتیرەچیرۆکێکی کورتم خستە بازاڕەوە. ناڵێم وەک تـــۆپ تەقییەوە، بەڵام دەنگدانەوەیەکی باشـــی هەبوو. هەیە کە دەچێتە حیزبێکی نوێوە، دەکەوێتە دژایەتیکردنی حیزبە کۆنەکەی، من هەرچەندە لەمێژە شـــیعر نانووســـم، بەڵام نەک هەر سەنگەرم لە شیعر نەگرتووە، بەڵکوو ئێســـتایش یەکێکم لە شەیدایانی شیعر و شەو نییە
شیعرێک نەخوێنمەوە.
کێشـــەیەکی تریشـــم لەگەڵ ڕۆماندا هەبوو، دەمزانی چۆن دەســـت بە نووســـینی بکەم، بـــەڵام نەمدەزانی چـــۆن دوایی پـــێ بهێنم. خۆزگە ڕۆمانیش وەک دانانی ئاواز وا بووایە، ئاخر ئاواز ئەوەی باشە، دەتوانیت بە چی دەستت پێ کردووە، هەر بەوەیش کۆتایی پێ بهێنیت. ژیاننامە شـــتێکە ڕۆمان شـــتێکی دیکەیە، نووســـینی ژیاننامە کارێکی سەخت نییە، نزیکـــەی هەمووان دەتوانن ژیاننامەی خۆیان بنووســـنەوە. پێم جوان نەبوو، ژیاننامەی خۆم بنووسمەوە، تۆزێک خەیاڵی تێکەڵ بکەم و بە نرخی ڕۆمان بەســـەر خوێنەریدا ســـاغ بکەمەوە. ئەوە ئاسایییە، نووســـەر ئەزموونی خۆی لە ڕۆماندا جێ بکاتـــەوە، بەڵام بە مەرجێک ئەوەی لە بیر نەچێت، ڕۆمانێکی هونەری دەنووســـێت، نەک ژیاننامەی خۆی. میلان کوندێـــرا دەڵێت: (ڕۆمان دوو ئەرکی ســـەرەکیی هەیە: قڵپکردنەوەی دابونەریتی ســـەروەر و بەگژدا چوونەوەی پێشداوەری.) باشبوو من بەبێ نووسینی ڕۆمانیش، دەمتوانی لەڕێی ساتیرەچیرۆک و
ڕەخنەی ئەدەبییەوە، ئەو دوو ئەرکە جێبەجێ بکەم

ھەواڵی زیاتر