نزیكەی 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی تەرخان كرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 300 ملیۆن دینار لەسەر پلانی ساڵی 2022 بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی شەقامە ناوخۆییەكانی چەند گەڕەكێكی نێو شاری سلێمانی.

بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار،ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 299،977،500 دووسەد و نەوەد و نۆ ملیۆن و نۆسەد و حەفتا و حەفت هەزار و پێنجسەد دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی كاری نۆژەنكردنەوەی هەندێ شوێنی تێكچوو لە شەقامە سەرەكی و لاوەكییەكانی ناو گەڕەكەكانی شاری سلێمانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.
ئەم گوژمەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئەو گەڕەكانەی ناو شاری سلێمانی دەبێت و هەروەها ئاسانكاری هاتووچۆش بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان دروست دەكات.

ھەواڵی زیاتر