هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

نەسیحەتێكی متوازعانە بۆ نەیارانی پارتی

زكری موسا

ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو بە ڕوونی پێشانی داوە كە هەمیشە شەڕی ئیعلامی و جنێوفرۆشی لەدژی پارتی و، هەوڵی نەیارانی پارتی بۆ لاوازكردنی پارتی یان وەهمی لەناوبردنی پارتی بە زیانی نەیارانی پارتی شكاوەتەوە. بە شەڕی ئیعلامییەوە كەوادیر و لایەنگرانیان ماندوو و شەكەت كردووە و زیانیان لە باری كولتووریی وڵات و پەروەردە و سایكۆلۆژیای خەڵك داوە و لە ئەنجامیشدا هیچ پۆینتێكی سیاسی و دەستكەوتێكیان بەدەست نەهێناوە.
شەڕی ئیعلامی و جنێوی سیاسی دیاردەیەكی قێزەوەنە كەلە هەگبەی بەتاڵی سیاسی و نەبوونی پڕۆگرامێكی جددی سیاسی و ستراتیژییەوە سەرچاوە دەگرێت. حزبە نەیارەكانی پارتی ئەگەر بیانەوێ كێبڕكێی پارتی بكەن دەبێ لە بەها نیشتیمانی و نەتەوەییەكان و سەقامگیری و ژیانی دامەزراوەیی و مەدەنیەتدا لەگەڵ پارتی بكەونە كێبڕكێ و بە پێش پارتییەوە بكەون. جگە لەمە هەر ڕێگەیەكی تر بگرنەبەر زیاتر لەجاران وردترو بچووكتر دەبنەوە و لە هەڵبژاردنەكانیش بە فەرسەخ لەدوای پارتییەوە دەبن و دەستبەتاڵ لێی دەردەچن.