كووچك لە ئاگر گەرمترە..!

ئەسعەد عەدۆ

دوو ساڵێک بەر لە ئێستا بیرەوەریەکانی (دکتۆر گوڵپی)م ، خوێندەوە زۆر بە حەماسەوە باسی لە یەکێتیایەتی خۆی دەکرد و بڕیاریدابوو ببێتە پێشمەرگەی ئەوان هەرچەندە دەیگووت : دایکم لێم عادز دەبێت چونکە لەمێژنیە یەکێتی برایەکم کە پێشمەرگەی پارتی بوە شەهیدیان کردوە ! هەروەها باوکیشی لە پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بوە ، لەدواییدا باس لە خراپی هەڵسوکەوتیان دەکات تا لە ئەنجامدا وازدێنێ و دەچێتە نێو حیزبی( گەل) لەوێش غلۆل دەبێتە نێو پەکەکە ! بەداخەوە ئێمەی بەئاگری شەڕی کورد بەکورد سوتاوین لەخەڵکی دیکە زیاتر لەدووبارە بونەوەی ئەو نەهامەتیە دەترسین !
ئەوە ماوەیەکە دووربەدوور سەیردەکەم خەڵکانێکی نامەسئول هەوڵدەدەن جارێکی دیکە ببنە بەکرۆکەی بنگەوەڕێ ! تا نێویان بکەوێتە نێو لاپەڕەی شەرمەزاری مێژوو : (ستران عبداڵە) بە نموونە !
ئەو برادەرە باوک کوژراوە چەند ڕۆژێکەئاگری دووبەرەکی خۆش دەکات و قسەی زۆر زڵ دەکات دەیەوێ ستۆپ بە پارتی بکات ! خولیبسەر دەتۆ جارێ تۆڵەی کوژرانی باوکت لە بکوژان بکەرەوە ئیبجا وەرە بە دڵی خۆت ناماقوڵی بەرامبەر بە تاجی سەری کوردان بکە ، خێرە خوێندنەوەیەک بۆ ئەوانەی پێش خۆت ناکەیتەوە کە
لە تەشکی خۆیاندا چوونە نێو زبڵدانی مێژوو !
دەروونزانەکان باس لەوە دەکەن جۆری وەک تۆ لەناخەوە حەزدەکەن تۆڵەی ئازارەکانی خۆیان لە کۆمەڵگا بکەنەوە ، واتە ئەو کاسە ژەهراوەییەی بەتۆیان نۆشکردوە دەتەوێ دەرخواردی منداڵە چاوجوانەکانی ئێستای کورد بدەیت ؟!
ڕۆڵە تۆ نەک بە تەمەن بەڵکو بە ئەقڵیش بچوکانە بیردەکەیتەوە !نازانم چۆن ڕێگات دەدەن ئەوەی بە خوێنی ڕۆڵەکانمان هاتۆتە دی بە حقدوکینەی باوککوژراوی وەک تۆ جارێکی دیکە کورد ماڵوێران بێت
؟!
مەندەهۆشم ئێوەمانان وەک ڕەوانشاد مام جلال
بیرناکەنەوە ، کە دەیووت : دڕدۆنگی نێوان پارتی و یەکێتی کورد بەرەو هەڵدێر دەبات ! ناهەق نیت چونکە جیلی ئێوە ساردوگەرمی چەرمەسەری ئەو میڵەتان نەبینیوە !
کاروکردەوەی باش لە پیاوی (صالح) دەوەشێتەوە ، مەگەر نێوت (صالح) نەبوبێت ؟! ئەگەر بەئامۆژگاریم بکەیت خەڵکی (تەپەی مەلا عەوڵا)دڵفرامۆش دەبن لە کۆتاییدا هێندە دەڵێم : زۆری وەک ئێوە ئاسا بە هۆبەوهەواری ئێمە تێپەڕیون کەچی تۆزیان نەکرد!

ھەواڵی زیاتر