ڕاستەڕێ

محەمەد شەریف

چی بە سەر دارولحیکمەدا هاتووە؟
عێراقی مانـــدووی دوێنێ، ئەمڕۆ بە گێژاوێکی خەتەرناكدا گوزەر دەکات. قەیرانـــی ئەمجارە جیاوازە و سەیروســـەمەرەیە؛ چونکە پێناســـەکەی لە شارســـتانیەتی ئەم چەرخـــە و دەیان چەرخی ڕابردوودا نییە و چارەسەریشـــی بە دەســـت کەسانێکە سەدان ساڵە لە ژیاندا نەماون؛ بەڵام، قەت و قەتیش نەیانویستووە ئەم کولتوورە بە ناوی پیرۆزی ئەوان زیندی بکرێتەوە و سەقامگیریی
وڵات تێك بدات و کۆمەڵگە بشێوێنی. دیارە مەبەســـتم لێرە، تەقینەوەی فتنەی تائیفەگەرییە لە عێراق کە هیچ لایەنێکیان تێیدا سوودمەند نین. مەزهەبەکان لە ئیســـامدا بە سوننە و شیعەوە، نیشانەی ئازادی بیروڕا بووە، نەك لێکترازان و پێکدادان، ژینگە ڕاســـتەقینەکەی، حوجرە و مزگەوت و حەوزەی زانستەکانی دینی (ئایینی) بووە، نەک بارەگای حزبە سیاسییەکان کە لارییان نییە، بۆ بەرژەوەندی دەســـەڵاتیان، هەموو مقەدەساتی دین هەڕاج بکەن و کردوویانە. ناکرێت، جەماوەری بێئاگا لە بیـــروڕای مەزهەبی تێکەڵاوی ئەم ململانێیانـــە بکرێن و ســـۆزی دینییان گڕ بدەن و لە توندوتیژیی ئەم ململانێیە خەتەرناکەیان تێ وەربدەن. بۆیە پێشتر وتومە و ئێستاش دەیڵێمەوە، هەر کاتێك، ململانێی مەزهەبـــی لە مزگـــەوت و حوجرە و حەوزە و حوســـەینییەکان هاتـــە دەرەوە، چووە نێو بـــازاڕ و جەماوەر، بـــەو مانایەی لە شوێنی تەندروســـتی خۆی چووە ژێر کاریگەری سۆزی بێهۆش، کارەســـاتێکی وڵاتتەزێنـــی لـــێ دەکەوێتەوە و پرەنســـیپەکانی ئاشـــتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان بە یەکسانی و هەماهەنگی و دادوەری کە بنەڕەتی ســـەرکەوتن و پێشکەوتنی مللەتن بێبنەما دەمێنێنەوە. ڕاســـتە کوردی خۆمان دەڵێن: “مانگ لە چواردەیدا پێویستی بە ئەنگوست نییە،” شاشـــەکانی ئەفغانستان و پاکستان و عێراقە تازەکەی خۆمان بەڵگەی ئەم کارەساتەن. تووشی هەمان دەردەســـەری بوون، ئەوانەی قودسیەتی دینیان تێکەڵ بە سیاسەت کرد، دەرهاوێشتەکەی بۆیان، تەنیا ماڵوێرانی و نەهامەتی بوو. ئەم تاریکییە دەبێ بڕەوێتەوە و ئەو ئاســـنە بتوێتەوە، جا چ بە
دەستی مەهدی بێت یان لە چاوەڕوانی ئەودا بێت

ھەواڵی زیاتر