پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری جوتیارانی كرده‌وه‌ سه‌ردانی سایلۆی هه‌ولێر بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی شایسته‌ داراییه‌كانی ساڵی 2021.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: ئاگاداری برا جوتیاره‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی گه‌نمیان ڕاده‌ستی سایلۆی هه‌ولێر كردووه‌، سبه‌ی دووشه‌م ڕێكه‌وتی 11/4/2022 سه‌ردانی سایلۆی هه‌ولێر بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی شایسته‌ داراییه‌كانیان بۆ ساڵی 2021.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: پێویسته‌ جوتیار له‌گه‌ڵ چوونی بۆ سایلۆی هه‌ولێر ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌  له‌گه‌ڵ خۆی بێنێ:-

  • شایسته‌ داراییه‌كه‌ به‌ناوی خۆی بێت و به‌ڵگه‌نامه‌ی (نفووس)ی پێ بێت.
  • وه‌كاله‌ی گشتی پێ بێت.
  • وه‌كاله‌ی تایبه‌ت 2021 باوه‌ڕپێكراو (مصدق) بێت.
  • وه‌كاله‌ی 2022 بێت.