ڕانیە.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا شەش كه‌س برینداربوون 

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ ده‌ربه‌ندی ڕانییه‌ 6 كه‌س برینداربوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كاتژمێر 4:30 ڕووداوێكی پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا پیكاب و فۆڕد ڤیوژن له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی ڕانییه‌ – ده‌ربه‌ند ڕووی دا.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ڕووداوه‌كه‌دا 6 كه‌س به‌ سه‌ختی برینداربوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ جگه‌ له‌ برینداره‌كان، زیانكێكی زۆر به‌ دوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ و هه‌روه‌ها سروشت و ژماره‌یه‌ك دار و ستوونی ڕووناككه‌ره‌وه‌ و هێمای هاتوچۆش كه‌وت.

ھەواڵی زیاتر