هوشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە 6ی شوباتەوە بە ئەنقەست پرۆسەی سیاسی و پەرلەمانی لە عێراق پەکخراوە.
هوشیار زێباری، لە تویتێکدا هۆکاری پەکخستنی پرۆسەی سیاسیی و یاسایی دەگەڕێنێتەوە بۆ مانگی شوبات و نووسیویەتی “لە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە 6ی شوباتی رابردوو، کە بە پاساوێکی لاواز رێگریکرا لە خۆکاندیدکردنم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق، لەو کاتەوە پرۆسەی سیاسی لە عێراق پەکخرا، ئەگینا پرۆسەی سیاسی و پەرلەمانی لەسەر بنەمای دەستوور بۆ پێکهێنانی حکومەت بەرەو پێشەوە دەڕۆیشت”.
زێباری جەختدەکاتەوە: “ئەوان بە ئەنقەست ویستیان پرۆسەکە پەکبخەن، ئەگەرنا خاڵی کۆتایی لەسەری دێرە و بگەڕێنەوە بۆ رۆژمێری دادگا”.