پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وەزارەتی شارەوانی داوایه‌ك لە هاووڵاتییان دەكات

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار داوا لە هاووڵاتییان دەكات لە بەكارهێنانی ئاودا زێدەڕۆیی نەكەن و بەپێی پێویستیی خۆیان بەكاری بهێنن.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند: دابینكردنی ئاو لە هەرێمی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە و بۆ هەر هاووڵاتییەك بڕی ئاوی زیاتر دابین دەكرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت: بەپێی ستانداردی جیهانی بۆ هەر كەسێك نزیكەی 250 لیتر ئاو پێویستە، كەچی لە هەرێمی كوردستان بە گوێرەی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەپێی ئەو بڕە ئاوەی بۆ هاووڵاتیانی كوردستان دابین دەكرێت هەر كەسێك 300 تا 350 لیتر ئاوی پێدەگات‌، ئەمەیش دەبێتە هۆی خەرجییەكی زۆر لەسەر حكوومەت و كەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی.

هاوكات وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار داوا لە هاووڵاتییان دەكات لە بەكارهێنانی ئاودا زێدەڕۆیی نەكەن و بەپێی پێویستیی خۆیان بەكاری بهێنن، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا كوردستان مەترسیی وشكەساڵی و كێشەی گرفتی ئاوی خواردنەوەی بۆ دروست نەبێت.