ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، گه‌ڕی 28ـی یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رجه‌م یارییه‌كان له كاتژمێر(3:30) ئه‌نجام ده‌درێن، سیروانی نوێ میوانی شێروانه‌یه، نوێنه‌ره‌كه‌ی شاری سلێمانی به یه‌كسان بوون، بێ ئاوڕدانه‌وه له ئه‌نجامی یانه‌ی هه‌ندرێن به فه‌رمی ده‌بێته پاڵه‌وان، هه‌ولێر كه 3 جار پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستانه، ئێسته له دۆخێكی خراپدایه و نزیكه له دابه‌زین، بۆ مانه‌وه ده‌بێت ئه‌و سێ یارییه‌ی ماویه‌تی بردنه‌وه به‌دستبهێنێت، زاخۆ و شه‌قڵاوه‌ش هه‌مان كێشه‌ی هه‌ولێریان هه‌یه و شه‌ڕ له‌سه‌ر مانه‌وه ده‌كه‌ن، رۆژنامه‌ی هه‌ولێر هه‌موو گه‌ڕێك شه‌ن و كه‌وی یارییه‌كان ده‌كات و دواین زانیاری له‌سه‌ر دۆخی یانه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.
سیروای نوێ یاریی نازناو ده‌كات
سیروانی نوێ سه‌ردانی كه‌لاری كردووه و میوانی شێروانه‌یه، رزگارعه‌لی راهێنه‌ری یانه‌ی سیروانی نوێ ده‌یه‌وێت ئه‌مڕۆ به یه‌كسانبوون یا بردنه‌وه به فه‌رمی نازناوه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار بۆ سلێمانی بباته‌وه، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی ئاماده‌ن، پشت به تواناكانی عه‌زیز كه‌لاری و ئاریان جه‌وهه‌ر و راستگۆ فه‌ریق و دانا مسته‌فا و به‌هادین به‌كر ده‌به‌ستێ.
سیروانی نوێ 8 خاڵ جیاوازی له‌گه‌ڵ هه‌ندرێنی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌مه، بۆیه به ده‌روونێكی ئاسووده و بێ گرفت ئه‌م یارییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌وپێیه‌ی به 50 خاڵ لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه.
شێروانه، مانه‌وه‌ی خۆی له خوله‌كه مسۆگه‌ر كردووه، به 32 خاڵ له خانه‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت، چاوه‌ڕوانده‌كرا شێروانه ئه‌م وه‌رزه به ئاستێكی باشتر ده‌ربكه‌وتبا، به‌ڵام وه‌ك پێویست ده‌رنه‌كه‌وتن و له ئاست چاوه‌ڕوانی هانده‌رانی یانه‌كه نه‌بوون، به‌ڵام توانیان كۆمه‌ڵێك یاریزانی نوێ له خوله‌كه نماییش بكه‌ن، به كه‌مترین تێچوو مانه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد.
هه‌ولێر مه‌ترسی دابه‌زینی له‌سه‌ره
هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆی میوانداری چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات، ئه‌و پلانه‌ی كارگێڕی هه‌ولێر دایڕشتبوو، بۆ دروستكردنی تیپێك به یاریزانی لاو، تا له خوله‌كه بمێنه‌وه و یاریزانه‌كانیش بۆ داهاتووو پێبگه‌ن، خه‌ریكه شكتبهێنێت، چونكه نه‌مانه‌وه‌یان مسۆگه‌ره، نه یاریزانه‌كانیش خۆیان سه‌لماند تا بگه‌نه ریزی تیپی یه‌كه‌می هه‌ولێر، بۆیه ده‌بێت ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه شكستی ئه‌م پلانه خراپه له ئه‌ستۆ بگرن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بمێنه‌وه ده‌بێت ئه‌و سێ یارییه‌ی ماویانه بیبه‌نه‌وه، ته‌نها 22 خاڵیان هه‌یه و له كۆتا ریزبه‌ندی دێن.
چه‌مچه‌ماڵ بۆ پارێزگاریكردن له پێگه‌كه‌ی خۆیانه و ده‌یانه‌وێت پێگه‌ی هه‌ندرێنیش له خانه‌ی دووه‌می خوله‌كه وه‌ربگرنه‌وه، تا بۆ یه‌كه‌مجار پله‌یه‌كی پێشه‌وه له خولی نایابی كوردستان به ده‌ستبهێنن، 39 خاڵیان هه‌یه و له خانه‌ی سیێه‌یه‌م دێن، یوونس سلێمان له‌م وه‌رزه راهێنه‌رایه‌تی هه‌ولێریشی كردووه، دواتر به هۆی چه‌ند هۆكارێك، ده‌ستی له‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌شی یانه‌كه‌ی كرد، بۆیه ئه‌مڕۆ به چاوی تۆڵه له دژی هه‌ولێر یاریی ده‌كات.
شه‌قڵاوه میوانداریی هه‌ندرێن ده‌كات
شه‌قڵاوه له یاریگه‌ی خۆی میوانداری هه‌ندرێن ده‌كات، تیپه‌كه‌ی سروود غازی راهێنه‌ر ده‌یانه‌وێت به بردنه‌وه له هه‌ندرێن، هه‌نگاوێكی گرینگ بۆ مانه‌وه له خوله‌كه بهاوێژن، شه‌قڵاوه باجی ئه‌نجامه خراپه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ده‌ن، بۆیه ئاسان نییه پارێزگاری له پێگه‌كه‌یان بكه‌ن، 25 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی چوارده‌یه‌م دێن.
هه‌ندرێن، ده‌مێكه ئاڵای سپی هه‌ڵكردووه و بێهیوا بووه له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌وه، به‌ڵام كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، به لایه‌نی كه‌م له خانه‌ی دووه‌می ریبزه‌ندییه‌كه بێت، 42 خاڵیان هه‌یه، چه‌ند یارییه‌كیشه بردنه‌وه‌یان بیرچووته‌وه، بۆیه ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی شه‌قڵاوه به بردنه‌وه شاد بنه‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر سه‌ردانی دۆزه‌خه‌كه‌ی سه‌یدسادقی كردووه
سه‌یدسادق له یاریگه ئاگرینه‌كه‌ی خۆی میوانداری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، سه‌یدسادق چاوی له پێشه‌نگی خوله‌كه‌یه، جگه له‌وه‌ش ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی یاریی چوون له سه‌میر بابۆ بكاته‌وه، كاتێك (3-1) یارییه‌كه‌یان له پیرمام دۆڕاند.
ره‌مزی ساڵحی راهێنه‌ری سه‌یدسادق، ده‌یه‌وێت مێژووێكی تازه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بنووسێته‌وه، بۆیه هه‌وڵی خانه‌كانی پێشه‌وه ده‌دات، 39 خاڵیان هه‌یه و له خانه‌ی چواره‌من.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، ئاستی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه، ناتوانێت چه‌ند یارییه‌ك به دوای یه‌ك بردنه‌وه تۆمار بكات، كه ئه‌مه‌ش هه‌رگیز له‌گه‌ڵ پلانه‌كانی سه‌میر نه‌گونجاوه، كه زوو له كێبڕكێكردن له‌سه‌ر نازناوه‌كه پاشه‌كشێ بكات، به‌ڵام به هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی یاریزانه‌كانی به رێژه‌یه‌كی زۆر تووشی ئه‌م ئه‌نجامه خراپانه بووه، 35 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی شه‌شه‌م دێت.
یانه‌كانی نه‌ورۆز و سۆران به یه‌كه‌وه یاریی ده‌كه‌ن، دهۆك میوانداری ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات و زاخۆش بۆ مانه‌وه پێشوازی له ئارارات ده‌كات.