سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

لەبارەی ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ ڕوونکردنەوە دەدرێت 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، بەمزووانە سعوودیە وردەکاری پلانی پێشوازیکردن لە پرۆسەی حەج و ڕێژەی وڵاتان دەخاتەڕوو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “دوای ڕاگەیاندنی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ 2022، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا سعوودیە وردەکارییەکانی پلانی پێشوازیکردن لە پڕۆسەی حەج و ڕێژەی وڵاتان بڵاو بکاتەوە.”

ئەوەشی خستەڕوو کە “یەکەمجارە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا دەسەڵاتدارانی سعوودیە پڕۆسەی حەج بۆ حاجییانی دەرەوەی سعوودیە ڕابگەیێنن کە ئەمساڵ پێشوازی لە یەک ملیۆن حاجی لە ناوەوە و دەرەوەی سعوودیە دەکەن.”

ئاماژەی بەوەش دا کە “لە هەرێمی کوردستانیش هاووڵاتییان لە رێگەی تەلەفۆن و سۆشیاڵ میدیاوە پرسیارێکی زۆر ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە دەکەن سەبارەت بە وردەکارییەکانی حەجی ئەمساڵ، بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیێنین ئەوەی هەیە تەنیا بڵاوکردنەوەی ئەم ڕێژەیە وا چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا سعوودیە وردەکاری پلانی حەجی ئەمساڵ 2022 و ڕێژەی حاجییان بۆ هەر وڵاتێک بڵاوبکاتەوە، ئەوکات لە چوارچێوەی ڕێژەی وڵاتی عێراق، ڕێژەی حاجیانی هەرێمی کوردستانیش بە دیار دەکەوێت.”