بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دهكات، چوار کەس بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە، نوشتە و جادووكردن دەستگیرکراون.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگهیهندراوێكدا ئاشکرای کرد، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار لە چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی چوار کەسیان بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە، نووشتەكردن و فێڵكردن دەستگیركرد.
پۆلیسی سلێمانی روونیكردهوه، پاش ئەوەی پۆلیس زانیاری دەستكەوت لەسەر چەند تۆمەتبارێك كە خەریكی فاڵگرتنەوە، نوشتەكردن و فریودانی ھاووڵاتیان بوون، دەستبەجێ بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكردوو و سەرجەم بنكەكان راسپێردران بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو “توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە چوار تۆمەتبارهكه دەستگیربكرێن و دەستیش گیرا بەسەر چەندین پارچە و كەلوپەل كە بۆ فاڵگرتنەوە و نووشتەكردن بەكاریان دههێنا”.
بەپێی راگەیەندراوەکە هەریەك لە تۆمەتباران (س ، ح ، م) لەدایكبووی 1982 – س ، ن ف لەدایكبووی 1986 – خ ، ر ، خ لەدایكبووی 1948 – ع ، ر ، ع لەدایكبووی 1951 ) بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
