کەرکووک.. داعش هێرشی کردە سەر گوندی دووگشمانی

کەمێک پێش ئێستا لە کەرکووک تیرۆریستانی داعش هێرشی کردۆتە سەر گوندی دووگشمانی سەر بە ناحییەی ڕیاز، کوژراو و برینداریش هەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە تیرۆریستانی داعش لە گوندی دووگشمانی سەر بە ناحییەی ڕیاز هێرشیان کردۆتە سەر حەشدی سوننە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شارۆچکەی ڕاگەیاندووە کە “لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک کوژراوە و چوار کەسی دیکە برینداربوون.”

سەرچاوەکە ڕوونیشی کردەوە کە “تیرۆریستانی داعش ئۆتۆمبێلێکیان لە جۆری (کیا) بەکارھێناوە وتەقەیان لە ھێزەکانی حەشدی عەشایەری کردووە.”

ئاماژەی بەوەش دا کە ئێستا پۆلیسی فیدرالی بە ناوچەکە بڵاویان پێ کراوە و گەڕان و پشکنین بە دوای تیرۆریستانی داعش داعش دەستی پێ کردووە.

ھەواڵی زیاتر