وەزیری تەندروستی لەگەڵ شاندێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی کۆبووەوە 

شاندێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەلایەن وەزیری تەندروستی و دوو بەرپرسی دیکەی وەزارەتی تەندروستیەوە لە دیوانی وەزارەت پێشوازییان لێکرا.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د. سەرهەنگ جامباز، بەڕێوبەری گشتی پلان و د. کاوە خەلیل بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی، لەگەڵ شاندێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO ی ئۆفیسی عێراق لە دیوانی وەزارەت لە ساری هەولێر کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ بەرپرسی پڕۆگرامەکان و تەوەرەکان، رەوشی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان، ئامادەکاری پلانی داهاتووی پێکەوە کارکردن، گفتوگۆی مکانیزمی کارکردن، هەماهەنگی زیاتر، بەرنامەی داهاتووی ئەنجامدان، رێکخستنەوە، ریفۆرمکردنی سیستەمی داتا و زانیاری نیشاندەرە تەندروستیەکان لە دامودەزگاکانی تەندروستی باسیان لێوەکرا.

ھەواڵی زیاتر