به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوكێدا ئاشكرای كرد، هێزه‌كانیان دوای به‌دواداچوون له‌سه‌ر تاوانێكی كوشتن له شه‌وی رابردوو، ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیركرد، كه له گه‌ڕه‌كی شێخ ئه‌حمه‌د له شاری هه‌ولێر هاووڵاتییه‌كی كوشتبوو.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، تۆمه‌تبار ناوی (م. ھ. ی)ـه و تەمەنی (31) ساڵه، دوای به‌دواداچوونی هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر، خۆی رادەست كردووه.
پۆلیسی هه‌ولێر پێشتر ئاشكرای كردبوو، کاتژمێر (1:40)ی شەوی رابردوو ئاگادارکراونەوە، کە هاووڵاتییەك لە گەڕەکی شێخ ئه‌حمه‌د تەقەی لێکراوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه، ناوی (ئه‌میر حه‌مه‌د مسته‌فا)یه و تەمەن (33) ساڵه، بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەكه کراوەتەوە تا رێڕەوی یاسایی بگیرێتەبەر.