لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەت دەست بە چاککردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگەى چیاى سەفین دەکرێت

لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار درا بە خەرجکردنی گوژمەی زیاتر لە 3 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاککردن و قیڕتاوکردنى ڕێگەى چیای سەفین.

لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندیی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 3 ملیار و 585 ملیۆن و 340 هەزار دینار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاککردن و قیڕتاوکردنى ڕێگەى چیاى سەفین.

ئێستا ڕێکارەکانى دەستپێکردنى پڕۆژەکە دەستى پێکردووە و لەنزیکترین کاتدا لەلایەن بەرێوەبەرایەتى چاککردنەوە و پاراستنى رێگەوبانى هەولێر پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت.