پارێزگای هه‌ولێر هۆشداری ده‌داته ده‌رمانخانه‌كان و رایده‌گه‌یه‌نێت، توندترین ئیجرائات لەگەڵ هەر دەرمانخانە و کۆمپانیا و کۆگایەک دەکرێت، دەرمانى ماوەبەسەرچوو و قاچاغ و نەشیاو بفرۆشێ.
له راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، سه‌رپه‌رشتی کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە لیژنەى بەدواداچوونى دەرمان ئەنجامدا تێیدا باس لە بەدواداچوونى دەرمان و رێگەگرتن لە دەرمانى ماوەبەسەرچوو و قاچاغ کرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، تەئکید لەلیژنەى بەدواداچوونى دەرمان كرایه‌وه لەمەو دوا زۆر بەوردى و چڕى چاودێرى کۆگا و دەرمانخانە و کۆمپانیاکان ده‌كه‌ن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له‌مباره‌یه‌وه رایگەیاند: “بەبێ چاوپۆشی کردن لە هیچ کۆمپانیا و کۆگا و دەرمانخانە و کەس و لایەنێک، هەر کۆمپانیا و کۆگا و دەرمانخانە و کەسێک دەرمانى ماوە بەسەرچوو و قاچاغ و نەشیاو بەهاوڵاتییان بفرۆشێ، توندترین ئیجرائاتى لەگەڵ دەکرێت.
پارێزگای هه‌ولێر روونیكرده‌وه، لەکۆبوونەوەکەدا هەریەک لە بەڕێوەبەرى کوالێتى کۆنتڕۆڵى دەرمان KMC و پۆلیسى شارەوانى و بەڕێوەبەرى فەرمانگەى ژینگە پارێزى هەولێر و بەڕێوەبەرى سەربڕخانە و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى لایەنى پەیوەندیدار ئامادەی بوون.