هونەرمەند هاوتا ئەسعەد کۆچی دوایی کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ هونەرمەندی ناسراوی هەولێر “هاوتا ئەسعەد” بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

هاوتا ئەسعەد، برای هونەرمەندی ناوداری کورد زیاد ئەسعەدە و لە ساڵی 1961 لە شاری هەولێر لەدایک لەبووە، لە ساڵی 1983 دەستی بە کار هونەری کردووە و خێزاندارە و باوکی چوار منداڵە بە ناوەکانی یوسف و محەمەد و ئەحمەد و کەژێ.

ئەمشەو راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەقڵاوە بڵاوی کردەوە کە هونەرمەند هاوتا ئەسعەد کاتژمێر(٦)ی ئێوارە هونەرمەند هاوتا ئەسعەد دۆخی تەندروستی تێکچووە و پێش ئەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانەی شەقڵاوە کۆچی دوایی کردووە و تەرمەکەی بۆ پزیکشی دادیی هەولێر گواستراوەتەوە.