رۆژنامەی ھەولێر

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر راگیران

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی بەهۆی خراپی کەشوهەوا بۆ ماوەیەکی کاتی وەستێندراون تا ئەو کاتەی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە. 

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارین و کەمبوونەوەی مەودای بینین گەشتەکان راگیراون و دوای کۆتاییهاتنی خۆڵبارین گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی نیسانی 2022، شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین لە پارێزگای موسڵەوە بەرەو ھەولێر هات و مەودای بینینی بۆ کەمتر لە 100 مەتر دابەزاند.