شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە 

شارەزایەکى کەشناسی رایگەیاند، لە چەند کاتژمێری ئایندەدا شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.   

ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکرد، لە ئێستادا لە ئەنجامی زیادبوونی خێرای با بارستەیەک لە تۆز و خۆڵ لە ئاسمانی ناوچەکانی رۆژئاوای عێراقەوە دروستبووە لە چەند کاتژمێری ئایندەدا کاریگەریەکانی ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم دەگرێتەوە کە خۆی لە زیادبوونی خێرای با ئەبینێتەوە بە خێرای ٢٥ تا ھەندێک کات بۆ ٥٠ کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا.  

وتیشى، هەروەها شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین سەرەتا ناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر و کەرکوک و دھۆک دەگرێتەوە دواتر لە کاتەکانی نزیک بەرەبەیان کاریگەری ئەم خۆڵبارینە بە نیمچە چری دەگاتە سەرجەم ناوچەکان و مەودای بینین تا رادەیەک کەم دەبێتەوە لەگەڵ بەردەوامی چالاکی با.  

ئاراس جەبار دەشڵێت، کاریگەری ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە پێشبینی دەکرێت کاتەکانی دوای نیوەرۆی سبەی پێنجشەمە ٧-٤-٢٠٢٢ کەمببێتەوە لەسەرناوچەکە و دواتر بەکەمی بەردەوامی ھەبێت، گۆرانکاریش لە ئارادا دەبێت.  

ھەواڵی زیاتر