عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە کۆچی دواییکرد

عومره‌كارێكی كورد كه‌ خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی رانیه‌یه‌، دوای نه‌خۆشكه‌وتنی له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی سعوودیه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

فاتیمە حەسەن، پیشەی مامۆستایە و دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزه‌ له‌ قه‌زای رانیه‌، چەند رۆژێکە بۆ بەجێھێنانی گه‌شتی عومرە لەگەڵ ھاوسەرەکەی سەردانی عەرەبستانی سعوودیەیان کردووە.

مامۆستا فاتیمە خاوەنی دوو منداڵە، بە گوتەی کەسوکارەکەی پێش ئەوەی گەشتی عومرە بکات دۆخی تەندروستی ناجێگیر بووە، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر تەندروستی تێکچووە و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سعوودیە خراوەتە ژێر چاودێری پزیشک و ئەمڕۆ گیانی لەدەست داوە.

ھەواڵی زیاتر