هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت پتر له‌ 900 ملیۆن دینار بۆ چاككردن و قیرتاوكردنی رێگای بالیسان دابینكرا

پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەست بەچاککردن و نۆژەنکردنەوەى رێگاى بالیسان دەکرێت.

پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، به‌ فەرمانى مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی بڕی (946.650.000) نۆسەد و چل و شەش ملیۆن و شەش سەد و پەنجا هەزار دینار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاککردن و قیڕتاوکردنى رێگاى سەرەکى بالیسان درا.

هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، لەئێستادا رێکارەکانى دەستپێکردنى پڕۆژەکە دەستى پێکردووە و لەنزیکترین کاتدا لەلایەن بەرێوەبەرایەتى چاککردنەوە و پاراستنى رێگاوبانى هەولێر جێبەجێدەکرێت.

پارێزگای هه‌ولێر روونیكرده‌وه‌،  لە پلانى پارساڵدا بڕى (200,000,000) دووسەد ملیۆن دینارى دیکە رەزامەندى لەسەر دراوە بۆ پڕۆژەى چاککردنى شەقامى چوونە ناو بالیسان، ئەم پڕۆژەیەش بەم نزیکانە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.