لەسەر فەرمانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت ڕێگاى بالیسان نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌ 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6/4/2022، پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا باس له‌وه‌ كراوه‌، لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 946 ملیۆن و 650 هه‌زار دینار درا، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاککردن و قیڕتاوکردنى ڕێگاى سەرەکیى بالیسان.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئێستا ڕێکارەکانى دەستپێکردنى پڕۆژەکە دەستى پێکردووە و لە نزیکترین کاتدا لەلایەن بەرێوەبەرایەتیى چاککردنەوە و پاراستنى ڕێگاوبانى هەولێره‌وه‌ پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت.

پارێزگاى هه‌ولێر ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه‌، له‌ پلانى ساڵى ڕابردوودا، ڕەزامەندى بڕى 200 ملیۆن دینارى دیکە لەسەر دراوە، بۆ پڕۆژەى چاککردنى شەقامى چوونە نێو بالیسان، ئەو پڕۆژەیەش لەم نزیکانە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

ھەواڵی زیاتر