بە كورتی بە كوردی

هۆشیار سیوەیلی

بۆتسوانا: مێرگێک لە جەرگەی بیابانی کەلەھاریدا
بۆتسوانا وڵاتێکی بچووکی ئەفەریقییە و سنووری لەگەڵ دەریادا نییە. ساڵی 1966 لە کۆلۆنییەکی بەریتانییەوە بووە دەوڵەتێکی ســـەربەخۆ . لە ماوەی 55 ســـاڵدا بووە وڵاتێکی پێشـــکەوتوو، نەک لەســـەر ئاســـتی ئەفەریقادا بەڵکو لە سەر ئاستی جیهان. ژمارەی دانیشـــتوانی نزیکەی دوو ملیۆن و نیوە و لە ســـەرەتای شەستەکانی ســـەدەی رابوردوو یەکێک بوو لە وڵاتە هەژارەکانی ئەفەریقـــا و جی دی پی بۆ هەر تاکێـــک تەنیا 70 دۆلار بوو لە ســـاڵێکدا و لە ســـاڵی 2021 دا جی دی پی گەیشـــتە 18،000 دۆلار. خاوەنی 971 کم هێڵی شـــەمەنەفەرە و 12 فڕۆکەخانە و 18،500 کـــم ڕێگای قیرتاوی هەیـــە و زمانی فەرمی ئینگلیزییە. لە ســـاڵی 1965ەوە لە هەڵبژاردنەکاندا کە هەر 5 ســـال جارێک بەڕێـــوە دەچێت، یەک حیزب دەرچووە کـــە حیزبی دیموکراتی بۆتســـوانایە. بە پێی ئیندێکسی نێودەوڵەتی دیموکراسی ساڵی 2020 بۆتســـوانا لە ڕیزی ٣0یەم وڵات بووە لە 167 وڵاتی جیهان لە کاتێکدا عێراق دوای سەد ساڵ 116هەمین وڵات بووە، بەمەش بۆتسوانا دوەم وڵاتی دیموکراسییە لە ئەفریقادا. بە پێی ڕاپۆرتی دەســـپاکی نێودەوڵەتی ســـاڵی 2021، ئەم وڵاتە لە ئەفەریقادا کەمترین گەندەڵی تێدابوە و لە لەسەر ئاستی جیهان 45 ەم وڵات بووە لەو 180 وڵاتەی ڕوپێو کراون. لە کاتێکدا عێراق 157ەمین وڵات بووە. سیستەمی دادوەری سەربەخۆیە و سیستەمی بانکی
یەکێکە لە پێشکەوتووەکان. دارۆن ئاسمۆگلۆ و جەیمس ڕۆبینسۆن لە کتێبی (بۆچی نەتەوان شکســـت دەهێنن؟دا دەڵێن: لە کاتی ســـەربەخۆبوون بۆتسوانا یەکێک بـــوو لە وڵاتە هەژارەکانی جیهـــان: تەنیا 12 کم ڕێگای قیرتـــاوی هەبـــوو و 22 هاووڵاتی دەرچـــووی زانکۆ بوون و 100 کەس خوێندنی ناوەندییان تەواوکردبوو. لەسەروو هەموشیانەوە وڵاتەکـــە لە لایەن ڕژێمە سپیپێســـتەکانی ئەفریقای باشـــوور و نامیبیا و ڕۆدیسیا دەورە درابوو. بـــە پێی بۆچوونی بانکی نێودەوڵەتـــی (بوونی کانزای ئەڵماس وحوکمڕانـــی بـــاش و بەڕێوەبردنـــی ئابووریی بـــاش) هۆکاری
سەرکەوتنی بۆتسوانایە

ھەواڵی زیاتر