ئێمە بەشێكین لە عێراق دا

فازیل میرانی٭

راستییەکەی کێ لەو بڕوایەدایە، کە ئێمە، واتە کورد خۆشحاڵین بە وەرگرتی پۆستی سەرۆک کۆمار یان ھەستنەکردن بە بەرسیارێتی، ئەگەر ئەدای یاسادانان و پرۆسەی جێبەجێکردن لەو ئاستە دا نەبێت، کە رەچاوی بەرژەوەندی دوورترین خاڵی دوورە دەست لە عێراق نەکات و ئاستی ھاوڵاتییان بەرزنەکاتەوە، واتە تەنیا لەبەرئەوەی بێت، کە وەک پێکهاتەیەکی عێراق پشکی پەرلەمان و حکومەت وەک سەرۆک بەش دەکەن.
ئەمە تێڕوانینێک و باوەڕێکی ھەڵەیە. نە سەرۆک بارزانی
وەک سەرۆکی حیزب و نە سەرکردایەتییەکەی و نە لۆژیک لێمان قبوڵ دەکات و نە خۆشمان لە خۆمانی قبوڵ دەکەین، کە ئەوانی تر بەئەنقەست بەسەرماندا بسەپێنن یان لەبەر کەمئەزموونی ببین لە بەشێک لە ھاوکێشەیەک دەرھاوێشتەکانی خوێنبەربوونی عێراقییەکان زیاتر دەکات. ئەمە لەلایەن ئێمە قبوڵ نییە. ئەمە شتێکە، کە ھەمیشە ئاگاداری دەکەمەوە، کە قەبارەی ئەو پڕوپاگەندەیە بزانرێت، کە دژ بە ئێمە دەکرێت، ئەمەش رەنگە بەھۆی ناسکی ئەو متمانەیەوە بێت، کە خەڵک لە ئەنجامی ئەو کێماسییانەوە پێی گەیشتبێت، کە تێدا دەژین، کە لەوانەیە بەرنامە بۆ داڕێژراو بێت، لە نیسانی ۲۰۰۳ یەوە تا ئەمڕۆ بەھۆی ئەو فشارە قورسەی، کە لەسەر خەڵک دەکرێت، خەڵک گشتاندوویێتی بەسەر ھەمووان و ئێمەش یەکێکین لە ھەمووان. سەرچاوەکانی پەروەردە لەدژی ئێمە زۆرن و رەنگە نهێنیەک نەبێت، کە پەروەردە لەدژی ئێمە بۆ ماوەی چوار ساڵ یان زیاتر چەندین رکابەری پۆستی بەدەست ھێناوە، کە تێیدا بەتایبەتی تۆمەتەکانی بۆ سەر ئێمە تەرخان کردووە و بە ھاوخەمی لەگەڵ ئەوانی تر، کە ئێمە بەشداریمان لە دەسەڵاتدا کردووە. ھەتا بەر لە مۆڵەتی کارکردن، پارتی دیموکراتی کوردستان و بەر لەوەش کورد ھیچ گومانێک لە نیشتیمانپەروەرییاندا نەبووە و بەپێی پێوەرە نەتەوەییەکان لە ھەموو قۆناغێکدا کورد نامۆ نەبووە لە نیشتیمان و نە لە نیشتیمانپەروەرییەکەی. بەڵێ لەوانەیە مەبەستیان لە بێگانەبوون و خیانەتکردن و مەحکومکردن بێت، بەڵام چیتر ھەستیارنین بۆ دووبارەبوونەوەی ئەم ھەوڵانە و چیتر لەسەر گەشەکردنی رۆشنبیری و پەرەپێدانی ھەڵوەستە ناکەن تەنیا لەبەر ئەوەی خەون بە دەسەڵاتەوە دەبینێت، یان کاریگەریەکی ئازادانە بۆ سەرکەوتن بەسەر شانیان بە پڕوپاگەندە و شێواندنی مەبەستەکەی بۆ ئەوەی خۆی بباتەوە. پشکی عێراق ئەو قەیرانەی لەبارەی پۆست و ناو و ئینتیمای داگیرکەرانەوە چەندی درێژە بکێشێت ھەر دەبێت بە دایەلۆگ کۆتایی بێت، دایەلۆگێک بۆ ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات، کە پێویستە بزانن پشکی عێراق کێیە و کێ عێراق پشک پشک دەکات و کێش دەزانێت رەنگە خودا سەلامەتی گۆڕانەکەیان بۆ بنووسێتەوە بۆ ئەوەی وەک ئێمە بەشێک بێت لە عێراق. من ئەمە دەڵێم و بەبیر مێژووی گەلەکەمان و پارتی و ھێزە کوردی و عێراقییەکان دەھێنمەوە، کە لە ئێمە فێری ناسینی عێراق و نیشتیمانپەروەری و لێبوردەیی و دیالۆگ و خەبات بن و مەغروور نەبن و تێوەنەگلێن لە خیانەتکردن لە نیشتیمان. لە کۆتایدا دەڵێم رەمەزانتان لێ پیرۆز بێت و رۆژووتان قبوڵ بکات.
٭سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە عەرەبییەوە: شوان سەرابی

ھەواڵی زیاتر