مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له تویتێكدا رایگه‌یاند، ئەمرۆ کوردستان وەک پەناگەیەک بۆ ھەموو ئەو کەسانە دەمێنێتەوە کە لە دەست توندوتیژی و چەوسانەوە ھەڵدێن.
سه‌رۆكی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر گوتی: “لەرۆژێکی وەک ئەمرۆدا و ساڵی 1991 ھاوبەشەکانمان ھاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی و گەورەترین ئەرکی مرۆییان پێکھێنا، بۆئەوەی رێگری لە جێنوسایدی زیاتر لە دژی گەلەکەمان بکەن”.
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: “ئەمرۆ کوردستان وەک پەناگەیەک بۆ ھەموو ئەو کەسانە دەمێنێتەوە کە لە دەست توندوتیژی و چەوسانەوە ھەڵدێن و روو لە کوردستان دەکەن.”