هەولێر.. شەش كه‌س به‌ تۆمه‌تی شه‌ڕكردن ده‌ستگیرکران

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد، شه‌ش كه‌س به‌ تۆمه‌تی شه‌ڕكردن و ته‌قه‌كردن له‌ شه‌قامی ئیسكان له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركراون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتن شەش تۆمەتباریان بەناوەکانی (ا. ص. ن.) و (ج. م. ج.) و (غ. ا. ع.) و (س. ص. م.) و (ی. ح. ع.) و (م. س. ص.) دەستگیر کرد بەتۆمەتی شەڕکردن لە شەقامی ئیسکان.

ڕاشیگه‌یاند: تۆمەتباری (ا.) لە کاتی شەڕەکەدا بە دەمانچەی جۆری کڵۆک تەقەی کردبوو، دەست بەسەر دەمانچەکە و (11) فیشەکی زیندوو و مۆبایلێک داگیرا.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هەر شەش تۆمەتباره‌كه‌ ڕادەستی بنکەی پۆلیسی تەیراوە کراون بۆ ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێک بخرێت و ڕەوانەی دادگه‌ بکرێن.

ھەواڵی زیاتر