له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مبوونی ده‌رمان له پارێزگای سلێمانی پێكهێنرا و بڕیاره لیژنه‌كه سه‌ردانی ئه‌و شاره بكات.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: بەمەبەستی بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی گیروگرفتەکان و ڕێگاچارەکانی نەبوونی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و خەرجنەکردنی شایستە داراییەکان لەلایەن بانکەکانی سلێمانی پێكهێنرا.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕاشیگه‌یاند: بڕیاره ئه‌ندامانی لیژنه‌كه لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی به‌شێوه‌ی مه‌یدانی سه‌ردانی ئه‌و شاره بكه‌ن.
لیژنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له 5 كه‌س پێكهاتووه به سه‌رۆكایه‌تی د. سه‌عدون رۆسته‌م عه‌بدوڵا ڕاوێژكار له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ 4 ئه‌ندامی تر.
جێی باسه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه كێشه‌ی كه‌مبوونی ده‌رمان و پێداویستییه پزیشكییه‌كان له پارێزگای سلێمانی سه‌ریهه‌ڵداوه و به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌كانیش به‌هۆی كه‌می ده‌رمانه‌وه به‌شێك له خزمه‌تگوزارییه‌كانیان ڕاگرتووه، كۆمپانیاكانی دابینكردنی ده‌رمانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی نه‌دانی قه‌رزه‌كانیان له‌لایه‌ن بانكه‌كانی پارێزگاكه‌وه چیتر ناتوانن ده‌رمان و پێداویستییه پزیشكییه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان دابین بكه‌ن.