هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی (حاجی سەمەد ئەحمەد ماجیدی) و (فەخرییە ئەمین عەبدولڕەحمان بابان) و (عەزیز مستەفا دەروێش) دەکات.

بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی سەمەد ئەحمەد ماجیدی)

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراوی شاری ھەولێر، خوالێخۆشبوو (حاجی سەمەد ئەحمەد ماجیدی)مان بیست.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و تەواوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوای بە خانەوادەکەتان و ھەموو لایەک ببەخشێت و، گیانی کۆچکردوویش بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.

انا للە و انا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

__________________________

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (فەخرییە ئەمین عەبدولڕەحمان بابان)

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی  خوالێخۆشبوو خاتوو (فەخرییە ئەمین عەبدولڕەحمان بابان)مان بیست.

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە کوردپەروەرەکەتان و تەواوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانتان دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات و، دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

__________________________

بەڕێزان خانەوادی خوالێخۆشبوو (عەزیز مستەفا دەروێش)

دڵگران بووین بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو  (عەزیز مستەفا دەروێش).

بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەمی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، ھاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواکارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبووش بەر رەحمەتی خۆی بخات و، بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.

انا للە و انا الیە راجعون