هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی راگه‌یاند 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بوومەلەرزەزانی و کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە کە سبەی سێشەممە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە کەشوهەوای سەرجەم پارێزگاکانی خستووەتەڕوو کە بەمشێوەیە:-

کەشی پێشبینیکراوی پارێزگای هەولێر:-

ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک

خێرایى با لەنێوان (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، مەوداى بینین  (7- 9) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 12 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 27 پلەى سیلیزى دەبێت.

کەشی پێشبینیکراوی پارێزگای سلێمانی:-

ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک، خێرایى با لەنێوان (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا مەوداى بینین (8 – 10) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 15 پلەى سیلیزى، بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 27 پلەى سیلیزى دەبێت.

کەشی پێشبینیکراوی پارێزگای دهۆک:-

ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک، خێرایى با لەنێوان (10-20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا، مەوداى بینین  (7 -9 ) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 12 پلەى سیلیزى، بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 25 پلەى سیلیزى دەبێت.

کەشی پێشبینیکراوی پارێزگای هەڵەبجە:-

ئاسمان لەنیوان نیمچە هەور دەبێ هەندی کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. 

خێرایى با لەنێوان (10- 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا مەوداى بینین/ (8- 10) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 12 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 26 پلەى سیلیزى دەبێت.

کەشی پێشبینیکراوی پارێزگای کەرکووک:-

ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک، خێرایی با لەنێوان (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا مەوداى بینین/  ( 8- 10 ) کیلۆمەتر دەبێت و هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 13 پلەى سیلیزى بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 31 پلەى سیلیزى دەبێت.