٤٢ ساڵ بەسەر جینۆسایدی کوردانی فەیلیدا تێپەڕ دەبێت و هێشتا چارەنووسی ٢٢ هەزار گەنج نادیارە

بەرپرسی نوسینگەی کاروباری کوردانی فەیلی لە ھەرێمی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ ٤٢ ساڵ بەسەر جینۆسایدی کوردانی فەیلیدا تێپەڕ دەبێت و تاوەکوو ئێستاش کوردانی فەیلی نە قەرەبوو کراونەتەوە و نە ڕوفاتەکانیشیان دۆزراونەتەوە کە ٢٢ ھەزار گەنجیان شەھید کران لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە.

عەلی فەیلی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”ئەمڕۆ ٤٢ ساڵ بەسەر جینۆساید و ئەنفال و ڕاگواستنی کوردانی فەیلیدا تێپەڕ دەبێت، بۆیە ئەمڕۆ لە ھەولێر لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا یادی ئەو قوربانییانە کرایەوە، کە ڕێکخراوی ماڵی کوردی فەیلی ڕێکی خستبوو.
بەرپرسی نووسینگەی کاروباری کوردانی فەیلی لە ھەرێمی کوردستان گوتیشی: ”تا ئێستا ٢٢ ھەزار گەنجی کوردی فەیلی بێسەروشوێنن و ٦٥٠ ھەزار ماڵیش بۆ ئێران گواسترانەوە و دەست بەسەر سەروەت و سامانیاندا گیراوە و تا ئێستا نە کوردانی فەیلی قەرەبوو کراونەتەوە و نە تەرمی شەھیدانی دۆزراونەتەوە کە ڕژێمی بەعس ئەو کارەی دژی کوردانی فەیلی کرد.”

ھەواڵی زیاتر