سه‌رئێشه‌ی کاتی ڕه‌مه‌زانان

زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی سه‌رئێشه‌ ده‌بن له‌ ڕه‌مه‌زاناندا، به‌ تایبه‌ت له‌ چه‌ند ڕۆژێکی سه‌ره‌تای ڕۆژگەوانیدا؛ دکتۆر کامەران رەسول، پسپۆڕی زانستی خۆراک بەم جۆرە باسی سەرئێشەی مانگی رەمەزان دەکات کە تووشی زۆربەمان دەبێ: هۆکاره‌کانی و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی بە چەند خاڵێک روون کراوەتەوە:

گرنگترین هۆکاره‌کانی:

  1. دابه‌زینی ئاستی شه‌کر له‌ خوێن به‌ تایبه‌ت دوای بانگی عه‌سر.
  2. نه‌مانی مادده‌ی کافائین: به‌ تایبه‌ت له‌و که‌سانه‌ی پێش ڕه‌مه‌زان به‌ ڕۆژ بڕێکی زۆر چا و قاوه‌ و نه‌ستله‌ و خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان ده‌خۆنه‌وه‌.
  3. نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو: ده‌بێته‌ هۆی وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش و دابه‌زینی فشاری خوێن و دابه‌زینی ئاستی ئوکسجین له‌ خوێن دا.
    ٤. تێکچوونی سیستمی خۆراکی ڕۆژانه‌: به‌ هۆی تێکچوونی کاتی خواردن و جۆری خۆراک له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان.
    ٥. هیلاکبوون له‌ ماوه‌ی ڕۆژدا کاتی ڕۆژگەوانی.
    ٦. تێکچوونی خه‌و و شه‌ونخوونی و که‌مخه‌وی.
  4. هۆکاری تر که‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕۆژووبوونه‌وه‌ نیه‌ وه‌ک گرژبوونی ماسولکه‌کانی مل، خه‌مۆکی، فشاری ده‌روونی و جه‌سته‌یی و، هتد.
    ٨. به‌رزیی پله‌ی گه‌رما.
  5. نیشانه‌ی دابه‌زینی نیکۆتین له‌و که‌سانه‌ی جگه‌ره‌ و نێرگه‌له‌ ده‌کێشن.
  6. کۆنیشانه‌ی پڕبوونی گه‌دده‌ دوای نان خواردن.
  7. که‌مداگەڕانی ڤیتامین و کانزا و به‌دخۆراکی. شێوازی چاره‌سه‌رکردنی:
  8. پێویسته‌ ژه‌می پارشێو بخورێت و چه‌ند بکرێ دوا بخرێت؛ خواردنی زه‌ڵاته‌ و میوە له‌ پارشێواندا زۆر به‌سووده‌.
  9. خواردنه‌وه‌ی هه‌شت په‌رداخ ئاو یان زیاتر له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو؛ هه‌موو نیو سه‌عات جارێک یه‌ک په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه‌؛ ئاوه‌که‌ فێنک بێت یان ئاسایی، باشتره‌ له‌ ئاوی چیاو (زۆر سارد).
  10. ڤیتامین (B1): خواردنی بڕێکی پێویست له‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین (B12) وه‌ک هێلکه‌، شیر و به‌هه‌رمه‌کانی، ماسی، گۆشتی سووری بێچه‌وری و، مریشک.
    ٤. خواردنی دانه‌وێڵه‌ی بەکەپەک وه‌ک ئاردی بۆر به‌ شێوه‌ی نانی تیری یان هه‌ورامی، پاقله‌مه‌نیه‌کان.
    ٥. خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ زۆر گرنگه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی بڕێکی زۆر ئاویان تێدایه‌ وه‌ک ترۆزی، خه‌یار، شووتی، قه‌یسی، هه‌وڵ بده‌ سێ بۆ چوار جار له‌ نێوان به‌ربانگ و پارشێو بیانخۆیت.
    ٦. ڕیکخستنی کاتی نووستن ؛ شه‌ونخوونی مەکێشە؛ به‌ ڕۆژدا مه‌خه‌وه‌ و به‌ شه‌واندا به‌خه‌به‌ر بیت له‌ به‌ربانگه‌وه‌ تا پارشێو.
  11. سه‌عاتێک زیاتر مه‌چۆره‌ به‌ر خۆر، بە تایبەت دوای سه‌عات دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ؛ مەچۆرە‌ شوێنی گه‌رم.
  12. مەچۆرە شوێنی قه‌رەباڵغ و پڕ لە ژاوه‌ژاو و ده‌نگی به‌رز.
  13. گوێنەدان بە خەم و دڵه‌ڕاوکێ به‌ پێی توانست.
    1٠. به‌کارهێنانی ده‌رمان به‌ ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ پزیشکدا.
ھەواڵی زیاتر