ئۆکراینا: تەرمى 410 کەسى مەدەنى لە ناوچەیەکى کێڤى پایتەخت دۆزرایەوە

ڤینیدیکتۆڤا، لە پەیامێکیدا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بەوە کرد کە لە ھەر بستێکی ناوچەی کیێڤ کە لە سوپای رووسیا ئازادکراوە کاری گەڕان و پشکنین بەردەوامە و رایگەیاند ئەم کارانە بە بەشداری پشکنەرەکان، شارەزایانی تەقینەوە و نەخۆشیی ژنان، شارەزایانی پزیشکی دادیی، پزیشکان و تیمەکانی رزگارکردن بەڕێوەدەچێت.

ئیرینا ڤینیدیکتۆڤا، ئاشکراشیکرد کە لەو ناوچە نیشتەجێبووانەی کە لە نزیک کیێڤ ئازادکراوە تەرمی 410 مەدەنییان دۆزیوەتەوە و گوتی: لەو خاکانەی کە ناوچەی کیێڤ ئازادکراوە، بەڵگەی زۆر گرنگ لەسەر تاوانی جەنگی بێبەزەیی رووسیا ھەیە. ئێرە، لە خاکەکەماندا دۆزەخێکە بۆ بەبەڵگەکردنی سزادانی ئەوانەی کە ئەم کارانەیان رێکخستووە.

ڤینیدیکتۆڤا، جەختی لەوەش کردەوە کە لەگەڵ کارەکانی دەستنیشانکردنی شایەتحاڵ و ستەملێکراوەکانی رووداوەکە کارەکانی کۆکردنەوەی بەڵگەی فۆتۆ و ڤیدیۆی کارەساتەکە بەردەوامە.

جێگری وەزیری بەرگریی ئۆکراینا، ئاننا مایلار دوێنی ئازادکردنی تەواوی ناوچەی کیێڤ لە سوپای رووسیا و کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی ناوچەکانی ئیرپین، بوچا، گۆستۆمۆڵ و ناوچەکانی دیکەی لەلایەن سوپای ئۆکرایناوە راگەیاندبوو.

ھەواڵی زیاتر