وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا زانیارییەکانی راپۆرتێکی کەناڵی (كه‌ی ئێن ئێن) سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە رەتدەکاتەوە.
لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی هاتووە: “دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێك له كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن) سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی مووچه و ناوهێنانی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به پێویستمان زانی روونیبكه‌ینه‌وه، كه ئێمه پێشتریش له رێكه‌وتی 14/3/2022 له راگه‌یاندنی فه‌رمی وه‌زاره‌تمان بڵاومانكردووەته‌وه، هه‌ر زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی مووچه و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان، له پێگه‌ی فه‌رمی خۆمان بڵاویده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌ده‌ر له‌وه هیچ زانیارییه‌ك گوزارشت له رای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ناكات و ئەو راپۆرته ره‌تده‌كه‌ینه‌وه”.
پێشتر سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وێڕای رەتکردنەوەی زانیارییەکانی ئەو راپۆرتە رایگەیاندبوو “لە بەر ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارێکی سەرەکیی حکومەتە و وەزیری دارایی‌ش سەر بەو بزووتنەوەیە، چاوەڕوانی روونکردنەوەی ئەوانین بۆ بە درۆخستنەوەی ئەم هەواڵە و بە پێچەوانەوە، دواتر روونکردنەوەی پێویست لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی مووچە و ئامادەکارییەکان و بەربەستەکانی، دەخەینەڕوو”.