ململانێی بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی نایابی كوردستان گه‌یشته‌ لوتكه‌

لە یارییەکانی گەڕی بیست و شەشەمی خولی نایابی کوردستان سیروانی نوێ لەگەڵ دهۆک دۆڕا، لە پێشەنگی یانەکان مایەوە، هەندرێن لەگەڵ ئارارات یەکسان بوو لە پلەی دووەم مایەوە، چەمچەماڵ و دەربەندیخان دوو سەرکەوتنی گرنگیان بەدەستهێنا، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە، ئامار و زانیارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو.

چەند ئامارێک لەسەر خولەکە
لە کۆی ٧ یاری ئەم گەڕەدا، ١٨ گۆڵ تۆمارکراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ٢،٥گۆڵە، ئەمەیش ڕێژەیەکی زیاترە لە گەڕی ڕابردوو کە ٧ گۆڵ تۆمار کرا بوون.
١- دوای تێپەڕبوونی ٢٥ گەڕ لە یارییەکاندا ٣٧ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمار کراوە.
٢- تا ئێستە ١٨٢ یاری ئەنجامدراون، ٣٥٢ گۆڵ تۆمارکراوە، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ١،٩٣ گۆڵە.
٣- سیروانی نوێ زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ٣٢ گۆڵە و زۆرترین یاریشی بردۆتەوە کە ١٤ یارییە، کەمترین یاریشی دۆڕاندووە کە ٥ یاریە.
٤- هەندرێن کەمترین گۆڵی لێ تۆمارکراوە کە ١٤ گۆڵە، یانەی برایەتی زۆرترین یاری یەکسان کردووە کە١٢ یارییە.
٥- هەولێر زۆرترین یاری دۆڕاندووە کە ١٢ دۆڕانە، زۆرترین گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە کە ٣٣ گۆڵە.
٦- سەیدسادق ئەم وەرزە ١١ یاری بردۆتەوە ١٠ یاریان لەیاریگەی خۆی بووە، لەیاریگەی خۆی ٣٢ خاڵی بەدەستهێناوە، لەدەرەوەی یاریگەی خۆیشی ٧خاڵی بەدەستهێناوە.
٧- سیروانی نوێ ئەم وەرزە ١٨ گۆڵی لەنێو یاریگەی خۆی تۆمار کردووە ئەمەیش بەرزترین ڕێژەیە.

ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە
١- هێمن فەرەج – یانەی نەورۆز ٩ گۆڵ
٢- دیلمان ڕۆکان – یانەی نەورۆز ٩ گۆڵ
٣- دانا کامەران – یانەی برایەتی ٨ گۆڵ
٤- عەبدوڵڵا سەربەست- یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٧ گۆڵ
٥- دانا عوسمان – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٧ گۆڵ
٦- ئیبراهیم مەحەمەد – یانەی چەمچەماڵ ٧ گۆڵ
٧- بورهان قادر – یانەی دەربەندیخان ٦ گۆڵ
٨-هاوکار جەمال – یانەی سەیدسادق ٦ گۆڵ

یارییەکانی گەڕی بیست و حەوتەم
بڕیار وایە ڕۆژی سێ شەممە سەرجەم یارییەکانی گەڕی بیست و حەوتەم بەمشێوەیەی خوارەوە بەڕێوەبچن.
سێ شەممە: ٥/٤/٢٠٢٢
نەورۆز – شەقڵاوە/ یاریگەی زانکۆ
چەمچەماڵ – هەندرێن/ یاریگەی چەمچەماڵ
سۆران – برایەتی یاریگەی سۆران
ئارارات – هەولێر/ یاریگەی ئارارات
دەربەندیخان – زاخۆ/ یاریگەی دەربەندیخان
سیروانی نوێ – سەیدسادق/ یاریگەی سیروانی نوێ
پێشمەرگەی هەولێر – دهۆک/ یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر
شێروانە چاوەڕوانە

ڕیزبەندی یانەکان بەم شێویەیە:
١- سیروانی نوێ ٤٧ خاڵ لە `٢٤یاری
٢- هەندرێن ٤٢ خاڵ لە ٢٤ یاری
٣- سەیدسادق ٣٩ خاڵ لە ٢٤یاری
٤- چەمچەماڵ ٣٦ خاڵ لە ٢٤ یاری
٥- نەورۆز ٣٦ خاڵ لە ٢٥ یاری
٦- دەربەندیخان ٣٥ خاڵ لە ٢٤ یاری
٧- دهۆک ٣٣ خاڵ لە ٢٤ یاری
٨- پێشمەرگەی هەولێر ٣٢ خاڵ لە ٢٤ یاری
٩- شێروانە ٣٢خاڵ لە ٢٥ یاری
١٠- ئارارات ٣١ خاڵ لە ٢٤ یاری
١١- برایەتی ٣٠ خاڵ لە ٢٥ یاری
١٢- سۆران ٢٧ خاڵ لە ٢٥ یاری
١٣- شەقڵاوە ٢٤ خاڵ لە ٢٤ یاری
١٤- زاخۆ ٢٣ خاڵ لە ٢٤ یاری
١٥- هەولێر ٢٢ خاڵ لە ٢٤ یاری

ھەواڵی زیاتر