پرۆسەی سیاسیی عێراق، شکستخواردووەکان دان بە شکستدا نانێن

بە سوودبینین لە بڕیارێکی دادگای فیدراڵی، بەشێکی لایەنە شیعەکان ئەوانەی نزیکی ئێرانن چەندین جار شکستیان بە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەركۆمار هێناوە، چوارشەممەش دوا دەرفەتە بۆ هەموو لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی سەركۆمار دەنا دەستوور پێشێل دەکرێت، ڕەوتی سەدر ٤٠ ڕۆژی بۆ لایەنە شیعەکانی دیکە داناوە بۆ پێکهێنانی حكوومەتی نوێ، هاوپەیمانی ڕزگارکردنی نیشتمانیش جەخت لە هەڵوێستیان دەکاتەوە لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا .

لەگەڵ ئەو دۆخە سیاسییەی عێراق، ئێران و هەندێک گرووپی سەر بەو وڵاتە لە پەرلەمان گوشار دەکەنیان کابینەیەکی حكوومەت پێکبێت هەموویان لەسەری ڕێک بکەون یان ڕێگە نادەن حكوومەت پێک بێت، بەو حكوومەتەی ئەو لایەنانە داوای دەکەن هیچ ڕۆڵێک بۆ پەرلەمان نامێنێتەوە، بەو هۆیەشەوە ٥ مانگە پرۆسەی سیاسی لە عێراق کەوتووەتە بەر مشتومڕ و چەقبەستوویی .
لە شوباتی ڕابردوودا، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری دەرکرد لەسەر هەڵبژاردنی سەرکۆمار، بەڵام بڕیارەکەی ئەو دادگاییە زیاتر بە بڕیارەکانی سوودی بەوانە گەیاند لە هەڵبژاردندا بە تەواوی شکستیان خواردبوو بە تایبەت کۆمەڵێک لایەن پێکەوە کە نزیکی ئێرانن، تەنیا ٦٢ کورسیان لە کۆی ٣٢٩ کورسی بەدەست هێنابوو.
لەو کاتەی زۆربەی دادوەرانی ئەو دادگەیە شیعەن، هیچ بەڵگەیەک نییە بڕیارەکانیان لە بەرژەوەندیی لایەنێکی دیاریکراو بێت، چونکە ئەو دادگایە هیچ وردەکارییەک لەسەر ئەوەی چۆن دەگاتە بڕیاردان بڵاو ناکاتەوە، تەنیا ڕاگەیەنراو بە واژۆی ٩ ئەندامی بڵاو دەکاتەوە، بە بڕیاریشی لەسەر ئەوەی ٢٢٠ پەرلەمانتار بۆ هەڵبژاردنی سەركۆمار ئامادە بێت وا پێدەچێت بۆ ئەوە بێت بیەوێت زۆرترین لایەن لە نێو حكوومەت بن و حكوومەتی داهاتوو وەکو ئەو پێی وایە بەهێز بێت.
دەستووری عێراق بە سادەیی باسی ئەوەی کردووە خاوەنی ١٦٥ کورسی زۆرینەی پەرلەمانە و دەتوانێ سەركۆمار هەڵبژێرێت، دەستوور دەڵێ براوەی هەڵبژاردن دەتوانێ دەنگی دوو لەسەر ئەندامان کۆ بکاتەوە، بێ ئەوەی ڕوون بکرێتەوە ئەو ژمارەیە تەنیا ئەوانە دەگرێتەوە لە ژوورەوەن بۆ دەنگدانیان هەموو پەرلەمانتاران دەگرێتەوە بەوانەشی ئامادە نین لە دانیشتن .
داخستنی پەرلەمان تا هیوای وڵاتێک و هەندێک لایەنە بۆ ڕێگری لەوەی حكوومەتێکی زۆرینە کە هاوپەیمانی سێقۆڵی ڕۆڵی سەرەکیی تێدا هەبێت بگێڕن، دادگای فیدراڵی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو کێشانە ٢٢٠ پەرلەمانتاری دیاری کرد کە ئامادە بن لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەركۆمار، بەوجۆرەش دەستوور وەکو خۆی جێبەجێ نەکرا لە زۆرینەی ڕەهای پەرلەمانییەوە ئامادەبوونی پەرلەمان لەلایەن دادگاوە بەرز کرایەوە و کرایە سوپەر زۆرینە .
لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا، هیچ فراکسیۆن و لایەنێک نەگەیشتە 165 کورسی، لایەنە نزیکەکانی ئێرانیش لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا زۆرترین کورسیان دەبردەوە، بەڵام هەمو جار مشتومڕ دروست بووە کە گەورەترین فراکسیۆن مەبەست لێی گەورەترین پارتەیان گەورەترین هاوپەیمانی.
لە هەڵبژاردنی 2021دا، موقتەدا سەدر ڕەوتەکەی زۆرترین کورسی پەرلەمانی بەدەست هێنا، ٧٣ کورسی، لەگەڵ پارتی و سوننەکان هاوپەیمانیەتیی سێقۆڵیان پێک هێنا و ژمارەی کورسییەکانیان گەیشتە نزیکەی ١٨٠ کورسی، لە دانیشتنی ٢٦ـی مانگیش ژمارەکە گەیشتە ٢٠٢ پەرلەمانتار بەڵام ١٨ پەرلەمانتاری دەویست بۆ تەواوکردنی ڕێژەی یاسایی .
لەوکاتەی لایەنەکانی دیکە ئەوانەی لە ئێران نزیکن ٦٢ کورسیان هەیە، بە گوشار و تەنانەت هەڕەشە و توندوتیژیش ژمارەیان گەیاندە ١١٠ پەرلەمانتار بۆ پەکخستنی دانیشتنەکە، بەوجۆرەش عێراق کەوتەوە نێو چوارگۆشەی یەکەم بەجۆرێک یان دەبێت بەشێکی ئەو لایەنانە لە حكوومەت بەشدار بن، یان پەکی دەخەن، بەڵام سەدریش ئەوەی ڕاگەیاند: “کە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو لایەنانە ڕێک ناکەوێت.
ئەو لایەنانەی پرۆسەی سیاسیان پەک خستووە زۆر گوێ بە حكوومەتی نوێی عێراق نادەن، یەمەن، لوبنان دوو نمونەی بەرچاون کە بوونەتە وڵاتی شکستخواردوو و کەسیش بە لایەوە گرنگ نییە، ئێرانیش هەرگیز ئارەزووی نەکردووە دەستی لەسەر هەڵبگرێت بە ئامانجی سەقامگیریی لەو وڵاتانە .
ئێران ئێستا هەڵوێستی لە حكوومەتێکی شیعەوە گۆڕاوە بۆ یەکگرتوویی نیشتمانی، بەوجۆرەش کەمینەی لایەنی نزیکی ئێران مافی ڤیتۆیان پێ دراوە لە پرۆسەی سیاسیدا، تەنانەت کار گەیشتووەتە ئەوەی کە ئەگەر بێ ئەو لایەنانە حكوومەت پێک بێت عێراق شەڕی ناوخۆیەخەی دەگرێت .
ئەنجام عێراق لە نێو چەقبەستوویی سیاسیدایە، دۆخەکە بەجۆرێکە لایەنەکانی نزیکی ئێران ئەگەر خۆیان زۆرینە بوونایە حكوومەتیان پێک دەهێنا و کەمینەشیان لەدوای خۆیان جێ دەهێشت، دۆخەکە لەو دوو ڕستەیە کۆ دەبێتەوە بۆ ئەو لایەنانەی پرۆسەکەیان پەک خستووە (چوارچێوەی هەماهەنگی)، دۆزینەی ڕێگەچارەیەک بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنیان جێبەجێکردنی ستراتیژی بۆ دڵنیایی لەوەی لایەنگرانی قەت نادۆڕێن .

ھەواڵی زیاتر