مەلا بەختیار: گومرکەکانی سلێمانی لە هەولێر و دهۆک زیاترن، کەچی پڕۆژەکان زۆربەیان ڕاگیراون و مووچە دابین ناکرێت

خانەنشینی داماو لە برسان و لە ژێر پاڵەپەستۆدا ڕۆژانە گیان دەبەخشنە بێباکیی ئیدارەی سلێمانی. سلێمانی لەژێر حوکمی ئیدارەی شارەکەدا ڕۆژبەرۆژ لە ئاوەدانی و پێشکەوتن دوور دەکەوێتەوە و بەرەو پووکانەوە دەچێت، ئەوەش لەبەر ئەوەیە ھەرچی داھاتی سەر زەوی و ژێر زەوی لەو شارە ھەیە لە باڵ باڵین و کاری نایاسای خەرجی کردووە. مەلا بەختیاریش، دەڵێ، گومرکەکانی سلێمانیلە ھەولێر و دھۆک زیاترن کەچی پڕۆژەکان زۆربەیان ڕاگیراون و مووچە دابین ناکرێت.

بەھۆی نەگەڕانەوەی داھات لە سلێمانی، تا ئێستا مووچەی مانگی دوو بە تەواوی دابەش نەکراوە، ڕۆژانە خانەنشینان کە لە پێش نەورۆزەوە سەردانی بانکەکان دەکەن پێیان ڕادەگەیەنن پارە لە بانکەکان نییە، خانەنشینانیش دەڵێن، بەرپرسانی ئیدارەی سلێمانی لەگەڵ ئێمە ڕاست ناکەن و حزبی دەسەڵات لەو شارە بەرپرسە لەم بارودۆخە، ئەمە ھەلی کار و ئارامی یەکەیان بوو، کە خانەنشین لە نۆرەی وەرگرتنی مووچە بمرن.
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکێتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پۆستێکی بڵاو کردەوە و تێدا ھاتووە، کوردستان وەک دوو دەڤەری جیاوازی لێ ھاتووە، لە ھەولێرەوە تا دھۆک ڕێگاکان چاک و دوو سایدن، لە دەربەندی گۆمەسپانی کۆیەوە تا گەرمیان، سەدان کیلۆمەتر یەکساید و پڕ لە چاڵ و پێچی مەرگن”.
لە درێژەی نووسینەکەیدا باسی لەوەش کرد: “ژمارەی گومرکەکانی سلێمانی لە ھەولێر و دھۆک زیاترن، ھەروەھا نەوت و گاز لە ئیدارەی جارانی سلێمانی دا بایی ھەموو پرۆژەکانی تێدایە، بازرگانی فراوان لەم دەڤەرەدا ھەیە، کەچی پرۆژەکان زۆربەیان ڕاگیراون و مووچە دابین ناکرێت و خانەنشینی داماویش، لە برسان و لەژێڕ پاڵە پەستۆدا ڕۆژانە گیانیان دەبەخشنە بێباکیی ئیدارەی سلێمانی”.
زیاد کاکە، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، بۆ “ھەولێر” دەڵێت: “خەڵکی سلێمانی چ گوناحێکیان نییە، بەتایبەتی خانەنشینان ئەو پارەی کە وەردەگرن ھی خۆیانە، پێویستە پارەکەیان بدرێتێ، خەڵکی سلێمانی خەباتی کردووە، قوربانی داوە، بۆیە دەبێت خزمەتیان بکرێت، پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ دابین بکرێت، بەڵام ئیدارەی سلێمانی ڕێگرە لەبەردەم پێشکەوتن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئەو شارە و ھەرچی پارە ھەیە ھەمووی بردووە و بانکەکانی تاڵان کردووە، خەڵکەکەش بۆتە قوربانیی دەستیان.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕوونیشی کردەوە: “لە سلێمانی مانگانە داھاتێکی باش کۆ دەکرێتەوە، بەڵام ئیدارەی شارەکە دەستی بەسەر ئەو داھاتەدا گرتووە و لێ ناگەڕێن، خەڵک ھەموو مانگێک وەکو شوێنەکانی دیکە مووچەکانی خۆیان وەربگرن، ئێمەش وەکو ئەنجوومەن بەدواداچوونمان بۆ ئەو بابەتە کردووە، بەڵام تا ئێستا نازاین ئەو داھاتەی کۆ دەکرێتەوە، چی لێ دێت و بۆ کوێ دەبەن، لەگەڵ ئەوەش کابینەی نۆیەم دەستی بە چاکسازی کرد، پارەیەکی باش گەڕایەوە بۆ حکوومەت، بەڵام لە سلێمانی ئیدارەی شارەکە ڕێگرە لەوەی چاکسازی بکرێت”.

ھەواڵی زیاتر