پارێزگای هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
نووسینگهی پارێزگاری ههولێر راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تییدا هاتووه، دهوامی فهرامانبهرانی سنووری پارێزگای ههولێر به بۆنهی هاتنی مانگی رهمهزانی پیرۆز كهمكرایهوه.
ههروهها نووسینگهی پارێزگار راشیگهیاند، ئەم بڕیارە کەرتی پەروەردە و تەندروستی و خوێندنی باڵا و سنووری ئیدارەی سۆران ناگرێتەوە.
دهقی راگهیهندراو:
بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، لەسەر فەرمانی بەڕێز پارێزگاری هەولێر، بڕیاردرا بەکەمکردنەوەی دوامی فەرمی دیوانی پارێزگا و سەرجەم قائیمقامیەت و ناحیەکان و بەڕێوەبەرایەتی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەمشێوەیەی لای خوارەوە:
یەکەم/ کهمکردنهوهی یهک کاتژمێری دهوام، واتهکاتژمێر 9ـی بەیانی دەوامی فەرمی دەست پێدەکات.
دووەم/ ئەم بڕیارە کەرتی پەروەردە و تەندروستی و خوێندنی باڵا و سنووری ئیدارەی سۆران ناگرێتەوە.
دووبارە هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە هەموولایەک پیرۆزبێت و داواکارین لە خوای گەورە رۆژوو و عیبادەتی مانگی ڕەمەزانی هەموو لایەک قبوڵ بکات و ئەم مانگە ببێتە مایەی خێر و بەرکەت و خۆشی بۆ هەموولایەک.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2022.4.2