وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ره‌چاوكردنی كاته‌كانی ده‌وام، بڕیاریدا ده‌وامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ده‌موده‌زگاكانی ته‌ندروستی له مانگی ره‌مه‌زاندا یه‌ك كاتژمێر كه‌م بكه‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه: بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، دیوانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ده‌موده‌زگاكانی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ره‌كانی ته‌ندروستی ده‌گرێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتن و به‌شه‌كانی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كان و نۆرینگه ئێشكرگرییهكان و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه دوای ده‌وام به شێوه‌ی ئێشكگری ده‌بێت، له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیدار به خشته و فه‌رمانی كارگێڕی ئێشكگری ده‌وامه‌كانیان رێكده‌خرێته‌وه.