جوتیار عادل: حکومەت ئەو کەسانە سزا دەدات کە قۆرخکاری لە بازاڕدا دەکەن 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “بەبۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیھان دەکەین. گەلی کوردستان وەکو زۆرینەیەکی موسڵمان، ھەمیشە باپەندی بەھا جوان و رەسەنەکانی خۆی بووە، ھیوا خوازین لەم مانگەشدا زیاتر ھاوکاری یەکتری بکەین و دوور بکەوینەوە لە قۆرخکاری بازاڕ و گران کردنی پێداویستییەکانی ھاووڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشداوە: “حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو رێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی کە قۆرخکاری لە بازاڕدا دەکەن و سزای یاساییان دەدات”.

ھەواڵی زیاتر